گرنگترینیۆرۆی 2024

کەناڵی BBC ‘بێڕێزی’ بەرامبەر کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات و جۆن تێری رەخنەیان لێدەگرێت

هەوادارانی رۆناڵدۆ لە سۆشیاڵ میدیا هاتوونەتە دەنگ

Yariga App

یاریگا –

کەناڵی BBC لە ستۆدیۆی شیکاری یارییەکانی یۆرۆی 2024 بە شێوازێکی جیاواز وەسفی دۆخی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە پاڵەوانێتییەکە دەکات و ئەمەش دەبێتە هۆی تووڕەبوونی هەوادارانی هێرشبەرە پۆرتوگاڵییەکە و جۆن تێریش دەڵێت ‘ئەمە بێڕێزییە’.

کەناڵی BBC بەریتانی لە ستۆدیۆی شیکاری یاریی پۆرتوگاڵ و سلۆڤینیا لە قۆناخی 16ـی یۆرۆی 2024 لەکاتی شرۆڤەی ئاستی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یارییەکە بە گرافیک لەسەر شاشە نووسیبووی ‘Misstiano Penaldo’ کە وەکو توانجێک بوو بۆ فەوتاندنی پێناڵتییەکەی.

Image

جۆن تێری ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی چێڵسی کە ئێستا شرۆڤەکاری تۆپی پێیە و لە میدیا بەریتانییەکان شرۆڤەی یارییەکان دەکات، لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام لە ستۆری لەبارەی ئەو کارەی کەناڵە بەریتانییەکە هاتووەتە دەنگ و نووسیویەتی ‘BBC ئەمە بێڕێزییە’.

هەوادارانی رۆناڵدۆ لە سۆشیاڵ میدیا بە توندی رەخنەیان لە گوزارشتەکەی کەناڵی BBC گرتووە و بەوە تۆمەتباریان کردووە ‘بێڕێزی’ بەرامبەر دۆن کردووە، یەکێک نووسیویەتی ‘ئەمە رۆشنبیریی تیک تۆکە، نەوەک شرۆڤەی یارییەک’، هەوادارێکی دیکەی دۆن نووسیویەتی ‘کەناڵی BBC ئەمە ئەوپەڕی ئابڕووچوونە’، هەوادارێکی دیکەش نووسیویەتی ‘نەخێر، دڵنیام ئێوە هەڵەن، ئەمە گاڵتەی هەژمارێکی تویتەرە، نەوەک کەناڵێکی میدیایی’.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button