ئهمریکا
ڤیدیۆ: کاردانەوەیەکی سەیری ناوبژیوان بەرامبەر پولیسیچ
شەوی رابردوو هەڵبژاردەی ئەمریکا بەرامبەر ئۆرۆگوای دۆڕا و ماڵئاوایی لە کۆپا ئەمێریکا کرد. دوای یارییەکەش پولیسیچ هەوڵیدا تەوقە لەگەڵ ناوبژیوان بکات بەڵام ئەو رەتیکردەوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ، کێڤن ئۆرتێگای ناوبژیوان رەتیکردووەتەوە تەوقە بکات چونکە کاتێک یارییەکە تەواو بووە و یاریزانانی ئۆرۆگوای ئاهەنگیان گێڕا، پولیسیچ بەو ناوبژیوانەی وتووە “تۆش بڕۆ لەگەڵ یاریزانانی ئۆرۆگوای هەڵپەڕە” ئەمەش وەک توانجێک کە ئەو ناوبژیوانە پاڵپشتی ئۆرۆگوای بووە لە یارییەکە.
دیمەنەکە
Wow. 🤯 pic.twitter.com/tcNTGlX5L2
— Taylor Twellman (@TaylorTwellman) July 2, 2024