ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

رۆما بەفەرمی رۆیشتنی دوو یاریزانی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

رۆما بەفەرمی رۆیشتنی روی پاتریسیۆ و لیۆناردۆ سپینازۆلای لە ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

یانەی رۆما لە هەژماری فەرمی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێكس رۆیشتنی دوو ئەستێرەی یانەكەی بە دوای یەكدا راگەیاند، سەرەتا رۆیشتنی روی پاتریسیۆ و دواتریش سپینازۆلای راگەیاند.


روی پاتریسیۆ لە هاوینی 2021 لە ریزەكانی وۆلڤزەوە بە بەهای 11 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە رۆماوە كرد.


سپینازۆلای ئیتاڵیش لە هاوینی 2019 لە ریزەكانی یوڤێنتوسەوە بە بەهای 29 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە گورگەكانەوە كرد.

گۆڵپارێزە پۆرتوگالییەكە 129 یاری بۆ رۆما كردووە و لە 48 یاری تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە و 134 گۆڵیشی لێ كراوە.

بەرگریكارە ئیتاڵییەكە 151 یاری بە درێسی گورگەكانەوە كردووە و توانیویەتی حەوت گۆڵ بكات و 21 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button