گرنگترینیۆرۆی 2024

پریڤیوی یاریی نەمسا V تورکیا؛ دوا هەواڵ و پێکهاتەی پێشبینیکراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو کاتژمێر 22:00 بە کاتی هەولێر، نەمسا و تورکیا لە یاریگای لایپزیگ لە قۆناخی 16ی یۆرۆی 2024 رووبەڕووی یەکتردەبنەوە.

پڕۆفایڵی یاری

پڕۆفایڵی یارییەکە لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا وەرگیراوە

پێویستە چی لەبارەی یارییەکە بزانیت؟

یاریی نێوان نەمسا و تورکیا بەردەوام پڕ رکابەرییە، چونکە دوو رکابەریی مێژوویی یەکترن. سێ مانگ بەر لە ئێستا، نەمسا لە یارییەکی دۆستانەدا 6-1 لە تورکیای بردەوە. نەمسا بە یەکێک لە هەڵبژاردە ‘سەر رەقەکان’ دادەندرێت. لەدوای دۆڕاندنی یەکەم یاری یۆرۆ بەرامبەر فەرەنسا، کەتیبەکەی راڵف رانگنیک 3-1 لە پۆڵەندا و 3-2 لە هۆڵەندای بردەوە و بە یەکەمی کۆمەڵەی چوارەم سەرکەوت. بەڵام کاتێک ئەم پرسیارە لە راهێنەری هەڵبژاردەکە دەکەن، راڵف دەڵێت؛ دەزانین دەتوانین هەموو شتێک بکەین، هەرچەندە کەم کەس هەبوون متمانەیان بە ئێمە بوو، بەڵام توانیمان خۆمان بسەلمێنین.

تورکیا دەیەوێت لە خەوەکەی هەڵنەستێتەوە، لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا کاروانێکی ناوازەی هەبووە، دوو بردنەوە و دۆڕانێکی بەرامبەر پۆرتوگال هەبوو. لە لایەکی دیکەوە یاریزانانی تورکیا بەڵێنی تۆڵەکردنەوە بۆ دۆڕانە سەختەکەی چەند مانگێک بەر لە ئێستا بەرامبەر نەمسا دەدەن. لە دوای یۆرۆی 2008 یەکەمجارە تورکیا دەگاتە قۆناخی 16.

پێکهاتەی پێشبینیکراو

نەمسا

پێنتز

پۆش، دانسۆ، لینهارت، مڤاینوو

سێیڤاڵد، گریلیچ

لایمەر، باومگارتنەر، سابیتزە

گریگۆریچ

راگیراو: ڤیمەر

مەترسی بەشداری نەکردن لە یاری داهاتوو (کارتەکان): ئارناتۆڤیچ، باومگارتنەر، دانسۆ، لایمەر، مڤاینوو، پۆش، کویرفێڵد، فۆبەر

تورکیا

مەرت گونۆک

مەرت موڵدور، مێری دەمیڕال، عەبدولکەریم بەرداکچی، فەردی کادیئۆغڵو

ئیسماعیل یوکسەک، کان ئایهان

کەنان یڵدز، ئاردا گولەر، بارش یڵماز

جەنک تۆسون

راگیراو: هاکان چاڵهانئۆغڵو، سامەت ئاکایدن

مەترسی بەشداری نەکردن لە یاری داهاتوو (کارتەکان): کان ئایهان، ئویورجان شاکر، زەکی چەلی، ئاردا گولەر، مەرت گونۆک، ئۆرکون کۆکچوو، مەرت موڵدور، ساڵح ئۆزجان، کەنان یڵدز، ئیسماعیل یوکسەک

راهێنەران چی دەڵێن؟

راڵف رانگنیک، راهێنەری نەمسا

یاریزانان هەمووی خاکەڕان ئێستا، هیچ کەسێک لە شاندەکەمان بڕوا ناکات چیمان بەدەستهێناوە. یۆرۆ لەم یارییەوە بۆ ئێمە دەستپێدەکات. گرنگە بە باشی دەستپێبکەین، چونکە ئێستا دۆڕان و دەرکردن یەک بابەتە. دەبێ لە سەرەتاوە بچینە نێو کەشی یارییەکە، چونکە رووبەڕووی تیمێکی بەهێز دەبینەوە کە زۆر بەهێزە لە کۆنتڕۆڵکردنی تۆپ و سۆز و خۆشەویستییەکی زۆری بۆ یارییەکان هەیە. پێویستە خۆمان ئامادە بکەین و وزەی تەواو کۆبکەینەوە. پێویستیمان بە دڵی گەرم و سەری ئارامە.

ڤیچێنزۆ مۆنتێلا، راهێنەری تورکیا

نابێ رێگە بدەین سۆز بەسەر ئێمە زاڵ بێت، نابێ بیر لە تۆڵەکردنەوەی ئەنجامە گەورەکەی رابردوو بکەینەوە. دەزانین نەمسا دەتوانێت چی بکات، بەڵام ئێمەش دەزانین دەتوانین چی بکەین. پێنج گۆڵمان بە پێنج یاریزانی جیاوازەوە کردووە. گۆڵمان بە پێناڵتی، یاخود تۆپی مردوو نەکردووە. کارێکی زۆر باش دەکەین و بۆ کۆنتڕۆڵی تۆپ زۆر باشین، بەڵام دەبێ گۆڵی زیاتر بکەین و زۆر هێور و لەسەرخۆ بین.

نەمسا چۆن گەیشتووەتە قۆناخی 16؟

یارییەکانی نەمسا لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا وەرگیراون
ریزبەندی کۆمەڵەی چوارەم لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا وەرگیراوە

سلۆڤینیا چۆن گەیشتووەتە قۆناخی 16؟

یارییەکانی تورکیا لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا وەرگیراون
ریزبەندی کۆمەڵەی شەشەم لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بابەتی زیاتر

Back to top button