گرنگترینیۆرۆی 2024

پریڤیو یاریی رۆمانیا V هۆڵەندا; دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ كۆتا رۆژی قۆناخی شازدەی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2024ە و ناسنامەی كۆتا دوو هەڵبژاردەی قۆناخی چارەكی كۆتایی ئاشكرا دەكرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 19:00 رۆمانیا و هۆڵەندا رووبەرووی یەك دەبنەوە، لە میانی یارییەكانی قۆناخی شازدەی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا.

پڕۆفایڵی یاری

 

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

پێویستە چی لەبارەی یارییەکە بزانیت؟

هۆڵەندا یەكێك لەو چوار هەڵبژاردەیەی كە بە باشترین سێیەم خۆی گەیاندە قۆناخی شازدەی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا، دوای ئەوەی لە یەكەم یاری بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە پۆڵەندای بردەوە، دواتر بە بێ گۆڵ لەگەڵ فەڕەنسا یەكسان بوون و لە كۆتا یاریش بەرامبەر نەمسا بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ شكستی هێنا.

رۆمانیا بە پێشەنگی كۆمەڵەی پێنجەم خۆی گەیاندە قۆناخی شازدە، كاتێك لە یاری یەكەم بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە ئۆكراینای بردەوە و پاشان بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر بە بەلجیكا دۆڕا و لە یاری سێیەمیشدا لەگەڵ سلۆڤاكیا یەكسان بوون.

پێکهاتەی پێشبینیکراو

رۆمانیا

نیتسا

راتسو، دراگوشین، بووركا، سۆرێسچو

رەزڤان مارین، ماریۆس مارین، ستانچۆ

هاگی، كۆمان، دراگوش

راگیراو: نییە

مەترسی بەشداری نەکردن لە یاری داهاتوو (کارتەکان): بووركا، ماریۆس مارین، رەزڤان مارین، پوكا

هۆڵەندا

ڤێربروغن

دومفریس ، دی ڤرێی، ڤان دایك، ئاكێ

سخاوتن، چاڤی سیمۆنس، رێندێرس

فریمپۆنگ، دێپای، خاكپۆ

راگیراو: نییە

مەترسی بەشداری نەکردن لە یاری داهاتوو (کارتەکان): سخاوتن، فێرمان

راهێنەران چی دەڵێن؟

ئێدوارد لۆردانێسچو، راهێنەری رۆمانیا

ئامادەیین تەواوی تواناكانمان بدەیین، هیچ یارییەك ئاسان نییە، بەتایبەت یارییەك كە بتگەیەنێتە قۆناخی چارەكی كۆتایی، هۆڵەندا پاڵێوراوی بردنەوەیە، ئەوان یاریزانی باوەڕپێنەكراویان هەیە، بەڵام ئێمەش خاڵی بەهێزی خۆمان هەیە، چانسی ئەوەمان لەبەردەستدایە كە مێژوو تۆمار بكەین، ئەمە ئەو ساتەیە كە ماوەیەكی زۆر خەونمان پێوە دەبینی.

رۆناڵد كومان، راهێنەری هۆڵەندا

ئێمە حەزمان لە بردنەوە و یاریكردنێكی باشە، رۆمانیا بە جدی وەردەگرین، ئەوسن لە رووی جەستەیی و لە بەرگریدا زۆر بەهێزن و لە  لێدانی سەر و لێدانە راستەوخۆكان مەترسیدارن، ئێمە باشترین شتی خۆمان پێشكەش دەكەین، لە یاریگادا بۆ بردنەوە هەموو شتێك دەكەین.

هۆڵەندا چۆن گەیشتووەتە قۆناخی 16؟

یارییەكانی هۆڵەندا لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە
ریزبەندی كۆمەڵەی چوارەم لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

رۆمانیا چۆن گەیشتووەتە قۆناخی 16؟

یارییەكانی رۆمانیا لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراون
ریزبەندی كۆمەڵەی پێنجەم لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بابەتی زیاتر

Back to top button