دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ میونشن شۆڕشێکی گەورەی دەستپێکردووە و ئیسپانییەکان بێدەنگن

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

ئێستا ئانتۆنی گۆردن تەنیا بیر لە لیڤەرپوول دەکاتەوە، نیوکاسڵ یونایتد نایەوێت دەستبەرداری ببێت، مانچێستەر یونایتد ئۆفەرێکی پێنج وەرزەی پێشکەشی بەرگریکاری هۆڵەندی کردووە…

بایرن میونشن لە گواستنەوەی چاڤی سیمۆنس، یاریزانی هۆڵەندی و پاریس سانجێرمان نزیکە و لە دوای یۆرۆ گفتوگۆکان بە فەرمی دەستپێدەکەن – سکای سپۆرتس

ئانتۆنی گۆردن زۆر بیر لە دەنگۆکانی پەیوەندیکردنی بە لیڤەرپوول دەکاتەوە، بەڵام نیوکاسڵ یونایتد ئامادەنییە ئەستێرە ئینگلیزییەکە بفرۆشێت – تێلێگراف

لیڤەرپوول تاوەکو ئێستا گۆردنی دەوێت و دەیەوێت بیکاتە یەکەم گرێبەستی هاوینەی ئەمساڵ – تیم تۆک

ماتس هەمڵس، یاریزانی پێشووی بۆڕووسیا دۆرتموند نزیکە لە بایەر لیڤەرکوزن – کیکەر

مانچێستەر یونایتد ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی بایرن میونشن کردووە، مان یونایتد دەیەوێت گرێبەستێک بۆ ماوەی پێنج وەرز لەگەڵ ماتیاس دی لیخت واژۆ بکات – دێ تێلێگراف

مان یونایتد جارێکی دیکە هەوڵ بۆ گواستنەوەی جاراد برەینسوەیت، بەرگریکاری ئێڤەرتن دەداتەوە – سکای سپۆرتس

ویلفرێد زاها، هێرشبەری گاڵاتەسەڕای دەیەوێت بگەڕێتەوە پرێمەرلیگ، یانەکانی وێستهام، وۆڵڤز و کریستال پاڵاس گرنگییان بە هێرشبەرە ئێڤوارییەکە داوە – ستار

یانەیەکی سعوودی گفتوگۆی لەگەڵ نیوکاسڵ یونایتد بۆ گواستنەوەی میگێل ئالمیرۆن دەستپێکردووە – سکای سپۆرتس

ئارسیناڵ ئامادەیە گرێبەستی دەیڤد رایا، گۆڵپارێزی برێنتفۆرد بکاتە هەمیشەیی – دەیلی مەیڵ

لیڤەرپوول و ئەیسی میلان، گرنگییان بە ئادریێن رابیۆ، یاریزانی یوڤێنتوس داوە – کالچیۆ مێرکاتۆ

سێڤییا نزیکە لە گواستنەوەی ئالبێرت سامبی لۆکۆنگا، یاریزانی ئارسیناڵ بە شێوەی خواستن – تیم تۆک

ساوسامتن ئامادەیە بڕی 20 ملیۆن پاوەند پێشکەشی مات ئۆریلێی، یاریزانی سێڵتک بکات – تۆک سپۆرت

برایتن، برێنتفۆرد، ئێڤەرتن و ساوسامتن لە نزیکەوە چاودێری جۆش ستێفێنسن، یاریزانی لاوی میلوۆڵ دەکەن – فووتبۆڵ ئینسایدەر

نیوکاسڵ یونایتد سوورە لەسەر پارێزگاریکردنی لەسەر تواناکانی ئالێکساندەر ئیساک – فووتبۆڵ لەندەن

مانچێستەر سیتی لە کێبڕکێی گواستنەوەی راین مەکئایدۆ، یاریزانی ئینگلیزی بەسەر چێڵسی و ئارسیناڵدا سەرکەوت – میرەر

بابەتی زیاتر

Back to top button