عێراقکوردستان

نزار مەحروس رەخنە لە یاریگای ‘مەلعەبەکە’ دەگرێت

موڕتەزا هەدیب: بردنەوە لە زەوڕا چێژی خۆی هەیە

Yariga App

یاریگا-

نزار مەحروس راهێنەری نەورۆز رەخنە لە یاریگای مەلعەبەکە دەگرێت و پێی وایە کاریگەری لە سەر یارییەکەیان بەرامبەر زەوڕا دروستکردبوو.

دوای سەرکەوتنیان لە گەڕی 36ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەرامبەر یانەی زەوڕا بە ئەنجامی 1 _ 0، نزار مەحروس راهێنەری سوری نەورۆز رەخنە لە چیمەنی یاریگای مەلعەبەکە لە سلێمانی دەگرێت و دەڵێت کاریگەری لە سەر هەر دوو تیپ دروستکردبوو، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای تەواو بوونی یارییەکەیان نزار بەمشێوەیە باسی ئاست و ئەنجامی تیپەکەی کرد:

یاریزانەکانمان ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد، ئەوە ئاستی راستەقینەی ئەوانە، یارییەکە لە رووی هونەریەوە بەرز بوو بەڵام خراپی چیمەنی یاریگاکە کاریگەری لە سەر هەر دوو تیپ دروستکردبوو، یەکێک لە گرینگترین سێ خاڵمان بەدەستهێنا و یاریزانەکان بەشێوەیەکی زۆرباش پلانەکانیان جێبەجێ کرد.

 

موڕتەزا هەدیب یاریزانی ناوەڕاستکاری نەورۆز کە لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە ئامادەبوو باسی لە چۆنیەتی سەرکەوتنەکە کردوو گوتی هەوڵماندا سەرجەم ناوچەکان لە زەوڕا دابخەین و کەمترین دەرفەتیان پێبدەین، موڕتەزا زیاتر گوتی:

پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە لە هاندەرانمان دەکەم تایبەت بردنەوە لە زەوڕا چێژی خۆی دەبەخشێت، دەستەی راهێنەران پلانێکی باشیان دانابوو بۆ ئەم یارییە و هەۆڵماندا هیچ دەرچەیەک بۆ زەوڕا نەکەینەوە و تێیدا سەرکەوتوو بووین و زەوڕا بە درێژایی یارییەکە هیچ هێرشێک یا دەرفەتێکی راستەقینەی نەبوو، دەمانتوانی گۆلی تریش تۆمار بکەین بەڵام لە دەستمان دەدا.

شکستی زەوڕا یەکەم شکست بوو لە ژێر سەرپەرشتی عیسام حەمەدی راهێنەر و بە 72 خاڵ لە خانەی سێیەم مایەوە، نەورۆزیش کۆی خاڵەکانی گەیاندە 54 خاڵ و لە خانەی حەفتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق جێگیر بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button