ئه‌گه‌ر فه‌ڕه‌نسا به‌رامبه‌ر به‌لجیكا بدۆرێت، دێشام دوور ده‌خرێته‌وه؟
یاریگا –
راهێنەری فەرەنسا هەڕەشەی دوورخستنەوەی لێدەکرێت ئەگەر بە هەڵبژاردەی بەلجیکا بدۆڕێت.
مێدیاكانی فه‌ڕه‌نسا بڵاویانكردۆتوه، دیدیەر دیشامپ، راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا، هەڕەشەی دوورخستنه‌وه‌ی لێده‌كریت ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر به‌لجیكا دووچاری شكست بێت،كاتیك ئێواره‌ی ئه‌مرۆ هه‌ردوو هه‌لبژارده له قۆناخی 16ی یۆرۆ رووبه‌روویه‌كتر ده‌بنه‌وه.
رۆژنامەی لیكیپی فه‌ڕه‌نسی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەر هەڵبژاردەی فەرەنسا لەلایەن بەلجیکیا له یۆرۆ بدۆرێت، هه‌رچه‌نده دێشامپ گرێبه‌سته‌كه‌ی تاكو ساڵی 2026 به‌ڵام له‌وانه‌یه راهێنه‌ره‌كه له ئه‌ركه‌كه‌ی دووربخرێته‌وه.
🚨 En cas d’élimination contre la Belgique, l’avenir de Deschamps sera 𝗿𝗲𝗺𝗶𝘀 𝗲𝗻 𝗰𝗮𝘂𝘀𝗲, malgré un contrat jusqu’en 2026.
(@lequipe) pic.twitter.com/Ep5zkB5UvX
— BeFootball (@_BeFootball) July 1, 2024
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، پەیوەندی نێوان دیشامپ و فیلیپ دیالۆ، سەرۆکی ئێستای فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا، ئەوەندە بەهێز نییە، به‌به‌راورد لەگەڵ نۆئێل لی گریتی سەرۆکی پێشووی فیدراسیۆنه‌كه كه هه‌یبوو، سه‌رۆكه پێشووهكه گرێبەستێکهی تا مۆندیالی 2026ی بۆ نوێكرده‌وه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، دەرگای پرسیار لەبارەی چارەنووسی دیشامپیش بە کراوەیی دەمێنێتەوە ئەگەر هه‌ڵبژارده‌كه سەربکەوێت بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی یۆرۆ، هه‌رچه‌نده پێش ده‌ستپێكردنی یۆرۆ، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا دووپاتیکردەوە کە پێگەی دێشامپ هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە، تەنانەت ئەگەر لە یۆرۆش ئاستێکی خراپی پێشکەش بكه‌ن.
Sous contrat jusqu’en 2026 après la large prolongation décidée par le seul Noël Le Graët, Didier Deschamps se retrouverait dans une position difficile en cas d’échec lundi soir face à la Belgique https://t.co/1UW4WTqVDT pic.twitter.com/CESX1nWCCX
— L’ÉQUIPE (@lequipe) July 1, 2024
دیشامپ لە هاوینی 2012 بووه راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا، سەرکردایەتی هەڵبژاردەکەی كه‌ڵه‌شێره‌كانی کردووە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیالی 2018 و نازناوی خولی نەتەوەکانی ئه‌وروپا 2021، به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی دووه‌می یۆرۆی 2016 و پله‌ی دووه‌می مۆندیالی 2022.
فەرەنسا بە 5 خاڵ و به‌پلەی دووەمی کۆمەڵەی چواره‌م، بە بردنەوە لە نەمسا و دوو یەکسانبوون لەگەڵ هۆڵەندا و پۆڵەندا سه‌ركه‌وت بۆ قۆناخی شازده‌ی یۆرۆ.
لە مێژووی رووبەڕووبوونەوەی هەردوو هەڵبژاردە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان به‌لجیكا باڵا ده‌سته، بەو پێیەی لە 75 یاریدا نێوانیان، بەلجیکا لە 30 یارییدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، فەرەنساش لە 26 یارییدا براوه بووه، هەروەها له 19 یاریی یەکسانبوونه.