ئیتاڵیایۆرۆی 2024

کاپێلۆ : کێشەی ئیتاڵیا خۆ بەزلزانی سپالێتییە!

Yariga App

فابیۆ کاپێلۆ رەخنەی توند لە لوچیانۆ سپالێتی دەگرێت پاش ئاستە کارەساتاوییەکەی ئیتاڵیا لە یۆرۆ.

ئازوری هەڵگری ناسناوەکە بوو، بەڵام بە ئاستێکی زۆر خراپەوە دەرکەوت و بە زەحمەتیش گەیشتە قۆناغی 16، لەو قۆناغەدا سویسرا بە ئاسانی شکستی پێهێنا. میدیاکانی ئیتاڵیا هەر رۆژە و پەنجەی تۆمەت بۆ کەسێک درێژ دەکەن. کاپێلۆی راهێنەری بە ئەزموونیش بۆچوونی خۆی نەشاردەوە و بۆ گازیتا دیلۆ سپۆرت نوسیوییەتی

من لای خۆمەوە هەستم بە شەرمەزاری دەکرد. سپالێتی لە ئامادەکارییەکانی پێش یۆرۆ بە سێ بەرگریکاری یاری دەکرد کەچی لە پاڵەوانێتییەکەدا لە کۆی چوار یاری، سێ یارییان بە چوار بەرگریکار هاتنە نێو یاریگا. پێم وایە ئەمە بووە هۆی سەر لێشێوانی یاریزانەکان. جۆرجینهۆ و فاجیۆلی  یاری دروستکەر بوون بەڵام هیچیان توانای لۆبۆتکا و شاکایان نیە. شاکا بە ئارەزووی خۆی لە ناوەڕاستی یاریگا یاری دەکرد. من یەکەم ووشەم هەیە بۆ وەسفی سپالێتی ئەویش “خۆبەزلزانە”.

کاپێلۆ دواتر باسی یاریزانەکانیشی کرد و وتی

راستە زۆربەی بەرپرسیاریەتییەکە لە ئەستۆی راهێنەرە بەڵام یاریزانەکانیش دەبێت لە قورسایی پۆشینی درێسی ئیتاڵیا تێبگەن. ئەم یۆرۆیە زۆر گەورەکران لە کاتێکدا تیم دەبێت بە بێدەنگی مەشق و پلانەکانی خۆی دابنێت. سویسرا بە 10 یاریزان بەرگرییان دەکرد و بە 6 یاریزان هێرشیان دەبرد ئەوان لە یاریزانەکانی ئێمە بەپەرۆش تر بوون بۆ بردنەوە و ئامادەبوون هەوڵبدەن و قوربانی بدەن.

لە کاتێکدا هێرشەکان دژی سپالێتی درێژەیان هەیە، یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵی ئەوەی یەکلاکردووەتەوە کە تاوەکو دوای جامی جیهانی 2026 هیچ نیازێکیان نیە راهێنەر بگۆڕن.

بابەتی زیاتر

Back to top button