عێراقکوردستان

نەورۆز لە مەلعەبەکە رووبەرووی زەوڕا دەبێتەوە

نزار مەحروس رەخنەی توند ئاڕاستەی یاریزانەکانی دەکات

Yariga App

یاریگا-

نزار مەحروس رەخنە لە یاریزانەکانی دەگرێت و پێی وایە هەندێ یاریزان بە ئەنقەست یاری ناکەن و نایانەوێ گەشت لەگەڵ تیپەکە بکەن.

لە سلێمانی و تایبەت لە یاریگای مەلعەبەکە کاتژمێر 5ـی ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە ( 1ـی تەمووز/ یۆلیۆی 2024) لە گەڕی 36ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، نەورۆز و زەوڕا لە یارییەکی بەهێزدا رووبەرووی یەکتر دەبنەوە، پێش ئەم یارییە نزار مەحروس راهێنەری نەورۆز دەربارەی ئەنجامەکانی ئەم دواییەی تیپەکەی بۆ دەزگاکانی راگەیاندن گوتی:

یاریزانەکانی ئێمە پێیان وایە لە خانەی حەفتەم یان هەشتەم بین هیچ جیاوازیەکی نیە، هەندێ یاریزانیش بە ئەنقەست کارتی رەنگاورەنگ وەردەگرن بۆ ئەوەی لەگەڵ تیپەکە گەشت نەکەن، بەشێک لە یاریزانەکانیش گرێبەستیان لە یانەکانی ترەوە پێشکەش کراوە بۆیە لای ئێمە سارد بوونەتەوە دەیانەوێ هەر چۆنێک بێت بە زوویی خولەکە تەواو بکەن، ئەمانە هەمووی کاریگەری لە سەر تیپەکەمان دروستکردووە.

بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ لامین ساماتا یاریزانی نەورۆز بەهۆی نەخۆشیەوە بێبەش دەبێت، نەورۆز و زەوڕا لە مێژووی خۆیاندا پێنج یاری فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە و نەورۆز یەک یاری براوە بووە و زەوڕاش سێ سەرکەوتنی تۆمار کردووە و لە یاریەکیش یەکسان بوونە، نەورۆز شەش گۆڵی تۆمار کردووە و نەورەسەکانی بەغداش نۆ گۆڵیان لە نەورۆز تۆمار کردووە، زەوڕا بە 72 خاڵ لە خانەی سێیەمە و نەورۆزیش 51 خاڵی هەیە لە خانەی حەفتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button