تێنسگرنگترین

وێمبڵدن دەستیپێکرد.. جۆکۆڤیچ دەتوانێت ئالنگارییەکە لە تێنسزانە گەنجەکان بباتەوە؟

هه‌موو زانیارییه‌ك له‌سه‌ر وێمبڵدن بزانه‌

Yariga App

یاریگا –

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ سێیه‌م پاڵه‌وانیه‌تی گه‌وره‌ی تێنسی وێمبڵدن دەستیپێکرد كه‌ ركابه‌رییه‌ له‌ نێوان یاریزانه‌ به‌ ئه‌زموونه‌كان و نه‌وه‌ی نوێی تێنس گەرم دەبێت.

پاڵەوانێتی تێنسی وێمبڵدن بە یەکێک لە کۆنترین و بەناوبانگترین پێشبڕکێکانی تێنس دادەنرێت و سێیەم پاڵەوانێتییە لە چوار پاڵەوانێتی گراند سلام ساڵانە لە کۆتا دووشەممەی مانگی حوزەیران یان یەکەم دووشەممەی مانگی تەمموزدا بەڕێوەدەچێت، یەکەم وه‌شانی  لە ساڵی 1877 بوو، لە ساڵی 1968 بوو بە پاڵەوانێتییەکی کراوە.

تایبه‌تمه‌ندیی پاڵه‌وانێتییەکە

له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی پاڵەوانێتییەکە، یاریزانەکان ده‌بێت جل و بەرگی سپی لەبەر بكه‌ن، هاندەرانیش شیرین و شووتی وەک، یەکێک لە نەریتە بەناوبانگەکانی پاڵەوانێتییەکە لە كاتی سه‌یركردنی یارییه‌كه‌ ده‌خۆن،  له‌ وه‌شانی 2017 هاندەران له‌ خواردنی شووتی و شرینی ژماره‌ی پێوانه‌ییان تۆماركرد، 26 تۆن شووتی و 10 هەزار تۆن کرێمیان خواردووە.

خه‌ڵاته‌ داراییه‌كان و ژماره‌ی خاڵه‌كانی چه‌نده‌؟

وێمبڵدۆن یەکێکە لە پاڵەوانێتیە بەناوبانگ و بەهێزەکانی تێنس، بردنەوەی ئەو پاڵەوانێتییە خەونێکە بۆ هەر یاریزانێک، و دەیکاتە هێمایەکی نیشتمانی لە وڵاتەکەیدا، هەروەها پاڵەوانێتیه‌كه‌ لە ریزبەندی کۆمەڵەی پیشەگەرەکانی تێنسدا 2000 خاڵی له‌سه‌ره‌.

لێژنه‌ی رێكخه‌ری پاڵه‌وانیه‌تی وێمبڵدن بڕیاریدا خه‌ڵاته‌ داراییه‌كان بۆ هه‌ردوو ئاستی پیاوان و ئافره‌تان زیاد بكات و له‌ وه‌شانی ئه‌مجاره‌، بۆ نزیکەی 50 ملیۆن پاوەند (63.47ملیۆن دۆلار) به‌رزكراوه‌ته‌وه‌، بەراورد بە ساڵی 2023 بە رێژەی 11.9% زیادی کردووە.

ئەو یاریزانانەی لە قۆناخی یەکەمدا بەشداری دەکەن، بڕی 60 هەزار پاوەند وەردەگرن، ئەوانەی دەگەنە قۆناخی شانزە، 226 هەزار پاوەندیان پێده‌ده‌رێت، لە بەرامبەردا 375 هەزار پاوەند ده‌درێته‌ ئه‌و یاریزانه‌ی بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی سه‌رده‌كه‌وێت و 715 هەزار پاوەندیش ده‌درێته‌ ئه‌و یاریزانه‌ ده‌گاته‌ قۆناخی پێشكۆتایی.

ركابه‌ری ئه‌مجاره‌ جه‌نگێكه‌ له‌ نێوان یاریزانه‌ به‌ ئه‌زموونه‌كان و نه‌وه‌ی نوێی تێنس

ئەستێرەی به‌ ئه‌زموونی سربی نۆڤاک جۆکۆڤیچ کە لە پلەی دووەمی ریزبه‌ندی باشترین یاریزانانی  جیهاندایە، ده‌چێته‌ نێو ركابه‌رییه‌كه‌ بۆ پاراستنی میراتی نەوەی زێڕین لە دژی گەنجەكانی نه‌وه‌ی ئێستای بە سەرۆکایەتی کارلۆس ئەلکاراسی ئیسپانی و جانیک سینەری ئیتاڵی.

ئەرکی یاریزانە ژمارە یەکەکەی پێشوو کە 7 جار نازناوەکەی بەدەستهێنا و 24 نازناوی گلاند سلامی هه‌یه‌، ئاسان نابێت.

جۆکۆڤیچی 37 ساڵ دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری ئەژنۆی، سەرەتای ئەمساڵ لوتکەی دابەزینی گەورەی ئاستی بوو له‌ دوو پاڵه‌وانه‌تیه‌ گه‌وره‌كه‌ی سه‌ره‌تایی ساڵ هیچیانی به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌ ده‌یه‌وێت له‌ رێگه‌ی به‌ده‌ستهێنانی نازناوی وێمبڵدن بگه‌رێته‌وه‌ نێو ركابه‌رییه‌كان.

له‌ ئوسترالیا  بە سینەر کە براوەی پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا بوو دۆرا، دواتر له‌ پاڵه‌وانیه‌تی كراوه‌ی فه‌ڕه‌نسا به‌ ئه‌لكاراز دۆرا و ئه‌میش بووه‌ پاڵه‌وانی پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌.

سەرەڕای ئەم شکستانە نۆڵی، دەیەوێت ئەوە دووپات بکاتەوە کە ئەستێرەی ژمارە یەکە لە جیهانی تێنسدا، ئاواتەخوازە ژمارەی پێوانەیی رۆجەر فێدرێری سویسری یەکسان بکاتەوە کە هەشت نازناوی لە وێمبڵدن بەدەستهێناوە.

یاریزانە سربییەکە کە یەکەم یاری لەگەڵ ڤیت کۆپریڤای چیکی دەکات و لە پلەی 123 ریزبه‌ندی یاریزانانی جیهانه‌، رایگەیاند، ئەم ئارەزووە گەورەیەم هەیە بۆ یاریکردن، تەنها بۆ ئەوەی رکابەری بکەم.

Djokovic's Wimbledon Comeback Effort

مێژوو لە گۆڕاندایە

بە وازهێنانی فێدرێر و ئاماده‌نه‌بوونی یاریزانی به‌ناوبانگی ئیسپانی رافائیل نادال، ئاماده‌كارییه‌كی زۆر باشی  ئەندی مۆرای بەریتانی به‌هۆی ئه‌نجامدانی نەشتەرگەری پشتی، پێدەچێت گۆڕانکاری لە کەشوهەوای باشووری رۆژئاوای لەندەن دەستیپێکردبێت.

پێدەچێت بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی 2002 یاری کۆتایی شاهیدی رووبەڕووبوونەوەی نێوان چوار گەورەكه‌ نەبین، کە لە کۆی 20 نازناوی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا 19 نازناویان ئاڵوگۆڕ کردووە.

“ئالنگارییەکی گەورە”

ئەلکاراس لە تەمەنی 21 ساڵیدا کە لە پلەی سێیه‌می جیهاندایە، سێ نازناوی گراند سلامی بەدەستهێناوە، ده‌یه‌وێت ژماره‌كانی زیاد بكات.

نازناوی ئەمریکا لە ساڵی 2022 یەکەم نازناوی بوو، دواتر لە ساڵی 2023 لە یاری کۆتایی وێمبڵدن  لە جۆکۆڤیچی بردەوە پێش ئەوەی نازناوی كراوه‌ی فەرەنسا بخاتە سەر خەزێنەی نازناوه‌كانی  دوای ئەوەی لە مانگی حوزەیران لە ئەلێکساندەر زڤێریڤی ئه‌ڵمانی و ریزبه‌ندی چوارەمی باشترین یاریزانانی بردەوە.

یاریزانە ئیسپانییەکە کە ئه‌مرۆ دووشەممە یه‌كه‌م یاریی بەرامبەر مارک لیاڵی ئیستۆنی کە لە پلەی 262 جیهاندایە دەستپێدەکات، دەرفەتی لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی لە یەک وەرزدا دوو نازناوی کراوەی فەرەنسا و وێمبڵدن بەدەستبهێنێت.

یاریزانه‌ ئیسپانیه‌كه‌ گوتی، دەزانم بۆ من تەحەددایەکی قورس و گەورە دەبێت، پێموایە ئامادەم بۆ بردنه‌وه‌ی دووه‌م نازناوی گراند سلام.

لە لایەکی دیکەوە، سینەری 22 ساڵ رکابەرێکی به‌هێز دەبێت بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە، چونکە ساڵی رابردوو گەیشتە قۆناخی پێش کۆتایی ئه‌مساڵیش ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا چوار نازناوی بەدەستهێناوە و لە کۆی 41 یاری تەنها سێ یاریی دۆڕاندووە، ئه‌مرۆ دووشەممە رووبەڕووی یانیک هانفمانی دەبێتەوە.

هەڵوێستی مۆرای ئاڵۆزە

پاڵەوانێتییەکە دۆخێكی سۆزداری به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت، چونکە مۆرای یاریزانی به‌ ئه‌زموون و خاوه‌ن دوو نازناوی پاڵەوانێتییەکە ماڵئاوایی دەکات.

ئەمە دوایین ئامادەبوونی یاریزانە بەریتانییەکە ده‌بێت، ئه‌م یاریزانه‌ له‌ ساڵی  2013 بۆ یه‌كه‌مجار نازناوه‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه‌.

رۆژی سێشەممە یەکەم رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ تۆماس ماچاکی چیکی تەمەن 38 ساڵ دەبێت، بەڵام بەهۆی ئەو نەشتەرگەرییەی کە بۆی کراوە، هێشتا بوونی لە یاریگادا گومانی لەسەرە.

مۆرای له‌ باره‌ی به‌شداریكردنی گووتی، بابەتەکە ئاڵۆزە، و ئاڵۆزتر دەبێت، چونکە دەمەوێت جارێکی دیکە لە ویمبڵدن یاری بکەمەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، پێموایە ئەگەری زۆرە ئێستا نەتوانم بەشداری پێشبڕکێکانی تاکەکەسی بکەم،چونكه‌ نەشتەرگەری بۆ لابردنی کیسێک لە بڕبڕەی پشتیدا ئەنجامدراوه‌.

پاڵه‌وانیه‌تی وێبمڵدن وه‌شانی رابردوو كارلۆس ئه‌لكاراز نازناوه‌كه‌ی برده‌وه‌و و رۆجێر فێدرێر به‌ بردنه‌وه‌ی 8 نازناو خاوه‌ن زۆرترین نازناوی پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌یه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button