گرنگترینیۆرۆی 2024

پریڤیوی یاریی فەرەنسا V بەلجیکا؛ دوا هەواڵ و پێکهاتەی پێشبینیکراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو لە یاریی قۆناخی 16ی یۆرۆی 2024، فەڕەنسا و بەلجیکا لە شاری دوسلدۆرف رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

پڕۆفایڵی یاری

پڕۆفایڵی یارییەکە لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا وەرگیراوە

پێویستە چی لەبارەی یارییەکە بزانیت؟

تاوەکو ئێستا فەرەنسا و بەلجیکا باشترین ئاستی خۆیان لە یۆرۆی 2024 پێشکەش نەکردووە، جیا لەمە، مێژووێکی دێرینی رکابەری سیاسی و وەرزشی لە نێوان هەردوو وڵاتەکەدا هەیە و لە چەند ساڵی رابردوودا گەیشتووەتە لووتکە. لە کۆی رووبەڕووبوونەوەکانیان، بەلجیکا 30 یاری بردووەتەوە، 19 جاریش یەکسانبوون و فەرەنساش 26 جار سەرکەوتووە، بەڵام لە چەند پاڵەوانیەتی رابردوودا، فەرەنسا باڵادەستی پیشانداوە، بەتایبەت لە قۆناخی پێشکۆتایی مۆندیالی 2018 لە بەلجیکای بردەوە و لە قۆناخی پێشکۆتایی نەیشنز لیگیش بە ئەنجامی 3-2 لە بەلجیکای بردەوە.

بەلجیکا بە پلەی دووەمی کۆمەڵەی پێنجەم سەرکەوت، لە دوا پرێس کۆنفرانسی یاریزانانی شەیتانە سوورەکانی ئەوروپا، متمانەیەکی زۆر لەنێو یاریزانان هەستیپێکرا و فۆوت فاس، بەرگریکار دووپاتیکردەوە، لە هیچ هەڵبژاردەیەک ناترسێن و دەتوانن هەر هەڵبژاردەیەک ئازار بدەن.

ریزبەندی کۆمەڵەی چوارەم لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا وەرگیراوە

پێکهاتەی پێشبینیکراو

فەرەنسا

ماینان

کۆندێ، ئوپامێکانۆ، سالیبا، هێرناندێز

کانتێ، چوامینی، رابیۆ، گریزمان

ئێمباپێ، تورام

راگیراو: نییە

مەترسی بەشداری نەکردن لە یاری داهاتوو (کارتەکان): دێمبێلێ، ئێمباپێ، رابیۆ

بەلجیکا

کاستێلس

کاستانیا، فاس، ڤێرتۆنغین، تایات

مانگالا، ئۆنانا، دی بڕۆین

دۆکو، لوکاکو، لوکێباکیۆ

راگیراو: نییە

مەترسی بەشداری نەکردن لە یاری داهاتوو (کارتەکان): فاس، مانگالا، تێلێمانس

راهێنەران چی دەڵێن؟

دیدیێ دیشام، راهێنەری فەرەنسا

لە قۆناخێکی دیکەی رکابەرییەکانداین، دەتوانین بڵێین پاڵەوانیەتییەکی نوێ لە نێو پاڵەوانیەتییەکدا دەستیپێکردووە. ئێستا هیچ دەرفەتێکی دیکە نییە. ئەو تیمانەی سەرکەوتوون بە ئەم قۆناخە، لەو تیمانە باشترن کە ماڵئاواییان کردووە. ئێستا هەمووی بە ژیری بەردەم گۆڵ پەیوەستە. ئەگەر دەتەوێت سەربکەویت، پێویستە گۆڵ بکەیت، تاوەکو ئێستا بەباشی ئەم کارەمان نەکردووە. بەڵام ئەمە رووبەڕووی هەر تیم و گۆڵکارێک دەبێتەوە.

دۆمێنیکۆ تێدێسکۆ، راهێنەری بەلجیکا

فەرەنسا رکابەرێکی بەهێزە، بەدڵنیاییەوە یارییەکی گرنگە، لە دوو بژاردە زیاتر هیچمان نییە. هەستێکی زۆر تایبەتمان هەیە، دەمانەوێت بگەینە قۆناخی داهاتوو. لە دوای دۆڕانی یاری یەکەم بەرامبەر رۆمانیا، هەستێکی سەیرمان لەلا دروستبوو. بۆ ماوەی دوو رۆژ نەمانتوانی ئارام ببینەوە. بۆیە دەبێ بە تەواوی سەرنجی خۆمان لەسەر یارییەکە دابنێین و توانای تەواومان هەیە.

فەرەنسا چۆن گەیشتووەتە قۆناخی 16؟

 

یارییەکانی فەرەنسا لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا وەرگیراون
ریزبەندی کۆمەڵەی چوارەم لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بەلجیکا چۆن گەیشتووەتە قۆناخی 16؟

یارییەکانی بەلجیکا لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا وەرگیراون
ریزبەندی کۆمەڵەی پێنجەم لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بابەتی زیاتر

Back to top button