گرنگترینیۆرۆی 2024

ئینگلتەرا بە تۆمارکردنی مێژوویەکی نایاب خۆی گەیاندە چارەکی کۆتایی

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا خۆی گەیاندە چارەکی کۆتایی یۆرۆی 2024 دوای بردنەوەیەکی دراماتیکی لە سلۆڤاکیای سەرسەخت.

ئینگلیزەکان تا خولەکێک پێش فیکەی کۆتایی یارییەکە بە گۆڵێک لە پاش بوون، پێش ئەوەی جود بێڵینگهام وەک رزگارکەرێک دەرکەوێت و بە گۆڵێکی مەقەستی ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە. لە سەرەتای دوو گێمە زیادکراوەکەشدا هاری کەین قسەی خۆی کرد و تۆڕی سلۆڤاکیایان هەژاند. بردنەوەیەک کە مێژوویەکی نایابی هەبوو بۆ گاریس ساوس گەیت و جەنگاوەرەکانی.

سەرباری رەخنە زۆرەکان لە ئاستی ئینگلتەرای ساوسگەیت، سێ شێرەکان 11 یارییە لە پاڵەوانێتیە ئەورووپییەکان تووشی شکست نەهاتوون، کە ئەوە درێژترین زنجیرەیە لە مێژووی خۆیاندا لەو پاڵەوانێتیە.

هەڵبژاردەکە کە وەشانی رابردوویش گەیشتنە کۆتایی، لەوەیان لەسەر دەستی ئیتاڵیا بێبەشکران کاتێک لێدانە یەکلاکەرەوەکان لە بەرژەوەندیی ئازوری بوو.

لە چارەکی کۆتایی، ئینگلتەرا رووبەڕووی سویسرا دەبێتەوە کە زۆرێک وەک ئەسپی ڕەشی پاڵەوانێتیەکەی دەبینن، بەتایبەت دوای ئەوەی ئیتاڵیایان کردە دەرەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button