بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

نیوکاسڵ بە ناچاری یاریزانێکی فرۆشت

Yariga App

یاریگا –

یانەی نیوکاسڵ یونایتد، هەر لە سەرەتاکانی دەستپێکی بازاڕەکەی هاویندا بە ناچاری یاریزانێکی فرۆشت.

یاسا توندەکانی ئینگلتەرا و خولی ئینگلیزی یانەکانی ئەو وڵاتەی ناچار کردووە پابەندبن و بە وریاییەوە مامەڵەی کڕین و فرۆشتن بە یاریزانەکانیانەوە بکەن. یانەی نیوکاسڵ لە چوارچێوەدا و بۆ هاوتەریب بوون لەگەڵ یاسای دارایی خاوێن، بە ناچاری دەستبەرداری ئیلیەت ئاندرسن بوو.

فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە کە نیوکاسڵ بە بڕی 35 ملیۆن پاوەند ئەو یاریزانەی هێڵی ناوەندی فرۆشتووە بە نۆتینگهام فۆرێست تا خۆی لە سزا بەرکارەکانی یاسای دارایی خاوێن رزگار بکات.

رۆمانۆ کە زانیارییەکەی بڵاوکردووەتەوە کە ئەمڕۆ پشکنین بۆ ئیلیەت کراوە و گرێبەستەکەی لەگەڵ نۆتینگهام ماوەدرێژ دەبێت.

وەرزی رابردوو یانەکە نزیک بوو لە ناوچەی دابەزین و تەنها پلەیەک لەسەرووی ناوچەکەوە بوو. گواستنەوەی ئاندێرسنی 21 ساڵ هێزێکیتر دەبێت تا بتوانن بۆ وەرزەکانی دواتریش لە پرێمەرلیگ بمێننەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button