عێراقکوردستانگرنگترین

دوو یاریزانی هەولێر بۆ یاریی قوە جەوییە دوورخرانەوە و لەگەڵ یانەکە گەشتیان نەکردووە

بە بڕیاری سەمیر بابۆ هەردووکیان دوورخراونەتەوە

Yariga App

یاریگا –

دوو یاریزانی هەولێر لەلایەن سەمیر بابۆ راهێنەری یانەکە بۆ یاریی قوە جەوییە دوورخرانەوە و گەشتی بەغدایان نەکردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵی لە نێوان هەردی سیامەند و محەمەد قاسم، بە بڕیاری سەمیر بابۆ راهێنەری یانەی هەولێر هەردوو یاریزانەکە بۆ یاریی قوە جەوییە دوورخراونەتەوە و لەگەڵ یانەکە گەشتی بەغدایان نەکردووە.

سەرچاوەیەک لەناو یانەی هەولێر بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند، هەردی سیامەند و محەمەد قاسم دەمەقاڵی لە نێوانیان دروستبووە و بە بڕیاری سەمیر بابۆ راهێنەری یانەکە بۆ یارییەکەی قوە جەوییە دوورخراونەتەوە.

سبەی دووشەممە هەولێر لە گەڕی سی و شەشەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، هەولێر لە بەغدا دەبێتە میوانی قوە جەوییە، کە یانەکەی قەڵاومنارە بە کۆکردنەوەی 37 خاڵ لە پلەی چواردەمی خولەکە دێت.

هەولێر دوای یارییەکەی قوە جەوییە دوو یاریی دیکەی لەم وەرزە بەرامبەر کەربەلا و نەورۆز دەمێنێت، کە لەو سێ یارییەی ماویەتی پێویستی بە تەنیا خاڵێکە بۆ ئەوەی بەفەرمی مانەوەی لە خولەکە مسۆگەر بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button