ئیسپانیاگرنگترینیۆرۆی 2024

بەهۆی بچووکی تەمەنی یامال ئەمشەو راهێنەری ئیسپانیا ناچار دەبێت لە یاریگا بیهێنێتە دەرەوە؟

راهێنەری ئیسپانیا وەڵام دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

راهێنەری ئیسپانیا رەتیدەکاتەوە لە یاریی بەرامبەر جۆرجیا بەهۆی یاسا بەرکارەکانی ئەڵمانیا، لامین یامال لە یاریگا بهێنێتە دەرەوە و تا کۆتایی یارییەکە یاریی پێنەکات.

بەگوێرەی یاسا بەرکارەکان لە ئەڵمانیا نابێت هیچ کوڕ و کچێکی ئەڵمانی یان بێگانە تەمەنی لەژێر 18 ساڵان بێت، دوای کاتژمێر 08:00ـی شەو کار بکات، بۆ ئەوەی بەلاڕێدا نەبرێن، ئەگەر هەر کەسێک سەرپێچی ئەم یاسایە بکات، رووبەڕووی سزای جۆراوجۆر دەبێتەوە، بەهۆی تایبەتمەندیی کارەکەیان، وەرزشوانان رێگایان پێدەدرێت تاوەکو کاتژمێر 11:00ـی شەو لە دەرەوە بن.

لەبەر ئەوەی لامین یامال تەمەنی 16 ساڵە و یاریی ئەمشەوی ئیسپانیا بەرامبەر جۆرجیا لە قۆناخی 16ـی یۆرۆی 2024 دەکەوێتە دوای کاتژمێر 09:00ـی شەو بە کاتی ئەڵمانیا، ئەگەر یارییەکە لەکاتی ئاسایی یەکسان بێت، ئەوا یارییەکە بۆ دوای کاتژمێر 11:00 درێژە دەکێشێت کە سەرپێچییە.

لویس دێ لافوێنتی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا لەبارەی ئەگەری هێنانە دەرەوەی یامال لە نیوەی دووەم بەهۆی یاساکانی ئەڵمانیا دەڵێت :’من ئاگاداری یاساکانی ئەڵمانیا نیم، نازانم ئاخۆ دەبێت کاتژمێر 11:00 یامال لە یاریگا بهێنمە دەرەوە یان نا، بەڵام ئێمە هەموومان لە سەلامەتی ئەو بەرپرسیارین و هەموومان کاری خۆمان دەکەین و رێگای پێدەدەین یاریی بکات، لەوە زیاتر هیچی دیکەمان نییە’.

بەگوێرەی یاسا، ئەگەر یامال لەو کاتەی رێگاپێدراوە زیاتر یاریی بکات، پێشبینی دەکرێت بە پێببژاردنی 30 هەزار یۆرۆ سزا بدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button