چاڤی بە بڕیارێکی یەکلایکەرەوە وەڵامی ئۆفەرەکان دەداتەوە
یاریگا –
چاڤی بە بڕیارێکی یەکلايکەرەوە وەڵامی ئەو ئۆفەرانە دەداتەوە كه رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا ئاماژه‌یان پێكردبوو.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی رایگەیاند، چاڤی ئۆفەری زۆری لە یانه‌كانی پێگه‌یشتووه، هەموویان لە دەرەوەی ئیسپانیان، هەروەها لە سعودیە و قەتەریشەوە ئۆفه‌ری بۆ هاتووه.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشێک لەو یانانه‌ی ئارەزوویان ده‌كرد گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ چاڤی بكه‌ن، یانه بەهێزەکان بوون، بەڵام چاڤی هەموو ئۆفەرەکانی رەتکردووەتەوە.
𝐂𝐎𝐍𝐅𝐈𝐃𝐄𝐍𝐂𝐈𝐀𝐋 𝐒𝐏𝐎𝐑𝐓
🙅♂️ Xavi no escuchó ofertas
✍️ @Alfremartinezz https://t.co/W7nSiAJSUx
— Diario SPORT (@sport) June 30, 2024
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، چاڤی بڕیارێکی روون و ئاشکرای داوە لانیکەم بۆ ماوەی وەرزێک پشوو دەدات و چێژ لە کاتەکانی لەگەڵ خێزانەکەی وەردەگرێت و وزەی خۆی بۆ داهاتوو كۆده‌كاته‌وه .
رۆژنامەکە له كۆتاییدا روونیكردۆته‌وه، راهێنەری پێشووی بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت بۆ ماوه‌یه‌ك له كه‌شی مه‌شق و راهێنان دووربكه‌وێته‌وه، پێی وایه دوای ئەو ماوەیەی لە بارسا ژیاوە، پێویستی بە ماوه‌یه‌ك پشوو هەیە.