گرنگترینیۆرۆی 2024

دانیمارک بەهۆی سانتیمەترێک لە یۆرۆی 2024 دوورخرایەوە؛ ڤار دادپەروەر بوو؟

راهێنەری دانیمارک رەخنەی توند لە ڤار دەگرێت

Yariga App

یاریگا –

دانیمارک بەهۆی سانتیمەترێک لە یۆرۆی 2024 دوورخرایەوە و راهێنەری دانیمارک رەخنەی توند لە سیستەمی ڤار دەگرێت.

دوای ئەوەی دانیمارک لە قۆناخی 16ـی یۆرۆی 2024 بە ئەنجامی 2-0 بە ئەڵمانیا دۆڕا، راهێنەری دانیمارک سانتیمەترێکی بە هۆکاری کرانە دەرەوەیان دانا و رەخنەی لە بڕیارەکەی ڤار گرت، کە لە خولەکی 50 سیستەمی ڤار گۆڵێکی دانیمارکی رەتکردەوە.

لە یاریی ئەڵمانیا و دانیمارک لە خولەکی 50 سیستەمی ڤار گۆڵێکی دانیمارکی رەتکردەوە، کە دوای لێوردبوونەوە لە رووداوی گۆڵەکە، سیستەمی ڤار کە لە یۆرۆی 2024 پشت بە ژیریی دەستکرد دەبەستێت، یاریزانەکەی بە دووری سانتیمەترێک بە ئۆفساید دانا، دوای ئەوەی ناوبژیوان گۆڵەکەی دانیمارکی رەتکردەوە، خولەکێک دواتر لێدانێکی سزای بۆ ئەڵمانیا هەژمارکرد و بە گۆڵێک پێشکەوتن.

Image

دوای ئەوەی لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا کرانە دەرەوە، کاسپەر هویملاند، راهێنەری دانیمارک گوتی :’من وێنەی ساتی ئۆفسایدەکەم لەلایە، تەنیا بەهۆی سانتیمەترێکەوە ئەو گۆڵە کرایە ئۆفساید، بەگوێرەی ئامارەکان تەکنەلۆژیا ناتوانێت بڕیارێکی لەمشێوەیە بدات، سیستەمەکە ناتوانێت بە وردی و تەواوی ساتی چوونە دەرەوەی تۆپ لە قاچی یاریزانەکە هەژمار بکات’.

لە یۆرۆی 2024 پشت بە سیستەمی ئۆفسایدی ئۆتۆماتیکی دەبەسترێت کە یەکەمجارە لە پاڵەوانێتییەکی فەرمی ئەوروپا ئەم سیستەمە بەکار بهێنرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button