دی لافۆینتێ: ئه‌و هه‌ڵه‌یه ناكه‌م به‌كه‌م سه‌یری جۆرجیا بكه‌م
له یۆرۆ زیاتر زیاتر له سوپرایزێكمان بینیوه
یاریگا –
لویس دی لافۆینتێی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا جەختی لەسەر پێویستی رێزگرتن لە هه‌ڵبژارده‌ی جۆرجیا كرده‌وه.
راهێنەرەکەی لاڕۆخا، گوتی، ئه‌و هه‌ڵه‌یه ناكه‌م جۆرجیا به‌كه‌م سهیربكهم، ئه‌وان زۆر پێشکەوتوون به‌راورد لەسەرەتای پاڵەوانێتییەکەدا بووین، بەو پێیەی سەلماندیان یاریزانەکانی ئەزموون و توانای زۆریان هەیە، جۆرجیا لە پورتوگالی بردەوە، دەبێت وەک رکابەرێک ڕێزیان لێبگرین.
🇪🇸 Luis de la Fuente, en rueda de prensa, a preguntas de @HelenaCondis
🤷🏽♂️ “No he oído las declaraciones de Mamardashvili pero me parece muy bien. Tiene que defender a su equipo”
🫂 “Yo también pienso que los míos son los mejores del mundo”
📻 #PartidazoCOPE pic.twitter.com/IlHt8QlRAz
— El Partidazo de COPE (@partidazocope) June 29, 2024
لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، ئێمە زۆر کاردەکەین و بە گرنگییەوە مامەڵە لەگەڵ یارییەکەدا دەکەین، ئەوان خێران لە هێرشی پێچه‌وانه و زۆر باشن لە ناوچه‌ی سزا، دەبێت وریا بین و هۆشیاربین بۆ ئەوەی ده‌رفه‌تی هێرشی پێچەوانەی خێرایان پێنه‌ده‌ین.
🗣️ De la Fuente:”Nuestros futbolistas demandan este estilo por sus condiciones naturales”
✍️ @JLAllegue92 nos está contando en directo la rueda de prensa de Luis de la Fuente y Robin Le Normand previa al España 🇪🇸🆚🇬🇪 Georgia de octavos de la #EURO2024 https://t.co/oowCngPpE7 pic.twitter.com/18XISj8UtK
— MARCA (@marca) June 29, 2024
دی لافونتێ گوتیشی، دوای ئەوەی لە کۆمەڵەی دووەم كه كۆمه‌ڵه‌یه‌ی سەخت بوو شانبەشانی هەڵبژاردەکانی ئیتاڵیا و کرواتیا و ئەلبانیا بە سێ سەرکەوتن گه‌یشتینه ئه‌م قۆناخه، تیپه‌كه‌م پالێوراوه بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه، به‌ڵام هه‌ندێك یاریی چاوه‌ڕوان نه‌كراو روویدا ناكرێت هیچ تیپێك ببێته پاڵێوراوی سه‌ره‌كی، به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر جۆرجیا یاریی ده‌كه‌ین، ئاستی زۆر باشبووه.
estoy llorando con el anormal de Luis De La Fuentepic.twitter.com/y4NjtRWT8p
— Martín (@MartinezVCF_) June 29, 2024
له كۆتاییدا گوتی، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیاش زۆر پێشكه‌وتووه، ده‌بێت به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یارییه‌كان بكه‌ین، به‌هیوام بتوانین باشترین ئاست له پاڵهوانهتیهكه پێشكه‌ش بكه‌ین.