گرنگترینیۆرۆی 2024

پریڤیو یاریی ئیسپانیا V جۆرجیا; دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و جۆرجیا لە یارییەكی دیكەی قۆناخی شازدەی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا رووبەڕووی یەك دەبنەوە.

پڕۆفایڵی یاری

 

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

پێویستە چی لەبارەی یارییەکە بزانیت؟

ئیسپانیا تاكە هەڵبژاردەی قۆناخی كۆمەڵەكان كە لە هەر سێ یارییەكەدا براوە بوو، لە یەكەم یاریی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە كرواتیای بردەوە و لە یاری دووەمیشدا بە تاكە گۆڵێك شكستی بە ئیتاڵیا هێنا، كۆتا یاری قۆناخی كۆمەڵەكان بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە ئەلبانیا بردەوە، بە پلەی یەكەمی كۆمەڵەی دووەم خۆی گەیاندە قۆناخی شازدە.

جۆرجیا یەكێك بوو لەو چوار هەڵبژاردەیەی بە باشترین سێیەم خۆی گەیاندە قۆناخی شازدە، لە یەكەم یاری بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بە توركیا دۆڕا، لە یاری دووەم بەرامبەر چیك یەكسان بوو، سێیەم یاریش بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە پۆرتوگالی بردەوە، بە سێیەمی كۆمەڵەی شەشەم خۆی گەیاندە قۆناخی شازدە.

پێکهاتەی پێشبینیکراو

ئیسپانیا

ئونای سیمۆن

كارڤاخال، نۆرماند، ناچۆ، كوكۆرییا

پێدری، رۆدری، فابیان رویز

یامال، مۆراتا، ویلیامس

راگیراو: نییە

مەترسی بەشداری نەکردن لە یاری داهاتوو (کارتەکان): كارڤاخال، نۆرماند، ڤیڤیان

جۆرجیا

مامارداشڤێڵ

تسیتایشڤیلی، دڤالی، كاشیا، كڤیركڤێلیا، كاكابادزێ

كیتێشڤیڵ، چاكڤێتادزێ، كۆچۆراشڤێلی

كڤاراتسخێلیا ، میكتادزێ

راگیراو: مێكڤابیشڤیلی

مەترسی بەشداری نەکردن لە یاری داهاتوو (کارتەکان): گڤێلێسیانی، كاشیا، كۆچۆراشڤێلی، كڤێركڤێلیا

راهێنەران چی دەڵێن؟

لویس دێلا فوێنتێ، راهێنەری ئیسپانیا

ئێمە رێزێكی زۆر لە هەڵبژاردەیەك دەگرین كە ئاستێكی درەوشاوەیی لە پاڵەوانییەتیەكەدا پێشكەش كردووە، بەرامبەر پۆرتوگال ئاستێكی نایابیان پێشكەش كرد، بەردەوام ئاستیان بەرز دەبێتەوە، ئێمە دەبێت وەك هەمیشە باشترین ئاستی خۆمان پێشكەش بكەین.

ویڵی سانیۆڵ، راهێنەری جۆرجیا

ئێمە دڵخۆشین و بە پەرۆشین، ئیسپانیا كاتێكی زیاتر لە ئێمەیان هەبووە، بەڵام دڵنیام یاریزانەكانم بە باشی ئامادەن و بە پەرۆشن بۆ ئەوەی بچنە نێو یاریگا، ئیسپانیا تا ئێستا باشترین هەڵبژاردەی پاڵەوانییەتیەكەیە، نابێت تەنیا بەرگری بكەین، ئێمە دەمانەوێت نیشانی ركابەرەكانمان و ئەوروپا بدەین، دەتوانین هەمان ئاستی بەرامبەر پۆرتوگال پێشكەش بكەین.

ئیسپانیا چۆن گەیشتووەتە قۆناخی 16؟

یارییەكانی ئیسپانیا لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە
ریزبەندی كۆمەڵەی دووەم لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

جۆرجیا چۆن گەیشتووەتە قۆناخی 16؟

یارییەكانی جۆرجیا لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە
ریزبەندی كۆمەڵەی شەشەم لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بابەتی زیاتر

Back to top button