دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ بازاڕی مانچێستەر سیتی دەستیپێکرد و پاریس ئۆفەرێکی رێکۆردشکێن ئامادە دەکات

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد گفتوگۆی لەگەڵ بەرگریکارێکی هۆڵەندی دەستپێکردووە، پاریس سانجێرمان ئامادەکاری بۆ ئۆفەرێکی مێژوویی بۆ ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا دەکات و مانچێستەر سیتی گرنگی بە دوو ئەستێرەی بۆندسلیگا داوە…

مانچێستەر سیتی گفتوگۆکانی لەگەڵ ماتیاس دی لیخت، بەرگریکاری بایرن میونشن دەستپێکردووە – سکای دۆچلاند

پاریس سانجێرمان ئامادەکاری بۆ ئۆفەرێکی مێژوویی دەکات، دەیەوێت بڕی 250 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی لامین یامال، ئەستێرەی بارسێلۆنا بکات – موندۆ دێپۆرتیڤۆ

مانچێستەر سیتی گرنگی بە جۆشوا کیمیچ، یاریزانی بایرن میونشن و دانی ئۆلمۆ، هێرشبەری لایپزیگ داوە – سەن

چێڵسی دەیەوێت نیکۆلاس جاکسن بخاتە نێو ئۆفەری گواستنەوەی ئالێکساندەر ئیساک، هێرشبەری نیوکاسڵ یونایتد – سەن

چێڵسی ئامادەیە دەستبەرداری کۆنۆر گالاگێر، ئارماندۆ بڕۆخا و ترێڤۆ چالۆبا ببێت، تەنیا بۆ گواستنەوەی ئیساک – فووتبۆڵ ئینسایدەر

ئارسیناڵ تاوەکو ئێستا چاوی لە ئیساکە و دەتوانێت پارەی داواکراو لەلایەن نیوکاسڵ دابین بکات – فووتبۆڵ ترانسفێرس

نیوکاسڵ بۆ گواستنەوەی ئانتۆنی ئیلانگا، لە گفتوگۆی پێشکەوتوودایە لەگەڵ نۆتینگهام فۆڕێست – تۆک سپۆرت

موسا نیاکاتێ، یاریزانی نۆتینگهام نزیکە لە پەیوەندیکردن بە لیۆن – فابریزیۆ رۆمانۆ

وێستهام یونایتد ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی جیۆرجێس میکاوتادزێ، هێرشبەری جۆرجی و مێتز کردووە – گاردیان

کریستال پاڵاس دەیەوێت ئێمیل سمیس رۆوی، یاریزانی ئارسیناڵ بەبڕی 25 ملیۆن پاوەند بگوازێتەوە – سەن

رافایێل ڤاڕان، بەرگریکاری پێشووی مانچێستەر یونایتد، نزیکە لە پەیوەندیکردنی بە کۆمۆی ئیتاڵی – سکای سپۆرت ئیتاڵیا

ڤاسکۆ دا گاما رکابەرییەکی توند لەسەر گواستنەوەی فیلیپێ کۆوتینیۆ، یاریزانی ئاستۆن ڤیلا دەکات – گڵۆبۆ

لێستەر سیتی ئۆفەرێکی چێڵسی کە پێشکەشی کیران دیوسبێری-هۆڵ کرابوو، رەتکردەوە – 90min

وۆڵڤز لەگەڵ سێلتا ڤیگۆ بۆ گواستنەوەی یۆرگن لارسن، هێرشبەری نەرویجی رێککەوت – ئاس

بۆڕووسیا دۆرتموند ئۆفەرێکی گرانبەهای پێشکەشی میکی مۆڕ، یاریزانی تۆتنهام کردووە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

بابەتی زیاتر

Back to top button