کۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

لاوتارۆ مارتینێز: مێسی هەموو شتێكە بۆ ئێمە

Yariga App

یاریگا –

لاوتارۆ مارتینێز، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی باس لە لیۆنێل مێسی و بردنەوەكەیان بەرامبەر پێرو دەكات.

بەرەبەیانی ئەمرۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە سێیەم یاری قۆناخی كۆمەڵەكانی كۆپا ئەمریكای 2024 رووبەڕووی پێرو بوویەوە و یارییەكەشی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە.

تانگۆ توانی بە بردنەوەی سەرجەم یارییەكان و بە كۆكردنەوەی 9 خاڵ خۆی بگەیەنێتە قۆناخی چارەكی كۆتایی كۆپا ئەمریكا.

هەردوو گۆڵەكەی ئەرجەنتین لەلایەن لاوتارۆ مارتینێز تۆمار كرا و كۆی گۆڵەكانی لە كۆپا ئەمریكا بۆ چوار گۆڵ بەرز كردەوە.


لە دوای یارییەكە لاوتارۆ مارتینێز گوتی:

دڵخۆشم كە توانیمان هەموو ئەو شتانەی لەم هەفتەیەدا فێر بووین جێبەجێی بكەین، كاتێك گۆڵەكەم كرد راستەوخۆ چووم لیۆنێل مێسیم لە باوەش كرد، چونكە ئەو هەموو شتێكە بۆ ئێمە.

لیۆ باشە و هەموو شتێك باشە، بەڵام لەم یارییەدا تواناكانیمان لەدەستدا.

من زۆر دڵخۆشم، گێمی یەكەم قورس بوو بۆ ئێمە چونكە ئەوان تەواوی رێگاكانیان داخستبوو، بەڵام من هەموو رۆژێك چێژ لە لەبەركردنی ئەو درێسە وەردەگرم، من كار دەكەم بۆ ئەوەی هەر كاتێك راهێنەر پێوویستی بە من بوو ئامادە بم.

وا بڕیارە تانگۆ لە قۆناخی چارەكی كۆتایی كۆپا ئەمریكا رووبەڕووی دووەمی كۆمەڵەی دووەم ببێتەوە.

لاوتارۆ مارتینێز و ئانخێل دی ماریا

بابەتی زیاتر

Back to top button