کۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

دی ماریا باس لە بارودۆخی لیۆنێل مێسی دەكات

Yariga App

یاریگا –

ئانخێل دی ماریا، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی بێنفیكای پۆرتوگالی باسی بارودۆخی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی هەڵبژاردەكەیان دەكات.

بەرەبەیانی ئەمرۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە سێیەم یاری قۆناخی كۆمەڵەكانی كۆپا ئەمریكای 2024 رووبەڕووی پێرو بوویەوە و یارییەكەشی بە دوو گۆڵی بێ وەڵا لێ بردەوە.

تانگۆ توانی بە بردنەوەی سەرجەم یارییەكان و بە كۆكردنەوەی 9 خاڵ خۆی بگەیەنێتە قۆناخی چارەكی كۆتایی كۆپا ئەمریكا.


لە دوای یارییەكە دی ماریا گوتی: 

پێش دەستپێكردنی كۆپا ئەمریكا ئاستێكی بەرزمان پێشكەش كرد و ئێستاش بەردەوامین لەسەر ئەو ئاستە.

هەستێكی خۆشە كاپتنی تیمەكە بیت، هەوڵ دەدەم كارەكان بە باشترین شێوە بكەم و ئەنجامی ئەرێنی بەدەست بهێنم.

بارودۆخی لیۆنێل مێسی زۆر باشە و سەلامەتە.

هاتنە ناوەوەم لەگەڵ كچەكەم بۆ یارییەكە هەستێكی زۆر نایاب بوو، ئەوەی ئاواتم بۆ دەخواست ئەم ساتە وەختە بوو، چەپڵە لێدانی هاندەران وا دەكات هەست بە دڵخۆشییەكی قووڵ بكەم.

دی ماریا و كچەكەی

ئەرجەنتین وا بڕیارە لە قۆناخی چارەكی كۆتایی رووبەڕووی دووەمی كۆمەڵەی دووەم ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button