عێراق

بە فەرمی میمی دەچێتە قەتەڕ و پشکنینی پزیشکی دەکات

موهەنەد عەلی پەیوەندی بە یانەی سەدی قەتەڕیەوە دەکات؟

Yariga App

یاریگا-

کەناڵی عێراقیەی وەرزشی رایگەیاند موهەنەد عەلی ئەمڕۆ دەچێتە قەتەڕ و پەیوەندی بە یانەی سەدی ئەو وڵاتەوە دەکات.

دوای بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە ترسی خستە نێو دڵی هاندەرانی شوڕتە کە یانەکەیان هەنگاوێک لە بوون بە پاڵەوانی خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ ئەم وەرزە دوورن، بەڵام دوای چەند خولەکێک شوڕتە لە لاپەڕەی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فیس بوک راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و داوا دەکەن ئەم جۆرە هەواڵانە پێویستە پشتڕاست بکرێنەوە لە سەرچاوەی فەرمی ئینجا رابگەیەنرێت،  دەربارەی چونی یاریزانەکە بۆ وڵاتی قەتەڕ یانەی شوڕتە دەڵێن:

میمی لە دوا یاریمان بەرامبەر نەفتی بەسڕە تووشی پێکان هات، ئەو دەچێتە قەتەڕ و پشکنینی پزیشکی بۆ پێکانەکەی دەکات بۆ ئەوەی چارەسەر وەربگرێت و ماوەی دوور کەوتنەوەکەشی بزانرێت، چاوەڕوان دەکرێت یاریزانەکە هەفتەی داهاتوو بگەڕێتەوە عێراق، بەداخەوە هەندێ هەواڵی ناڕاست بڵاوبۆتەوە گوایە میمی پەیوەندی بە یەکێک لە یانەکانی قەتەڕەوە کردووە ئەمە دوورە لە راستی و داوا لە میدیاکان دەکەین هەواڵەکان پشتڕاست بکەنەوە ئینجا بڵاوی بکەنەوە.

میمی ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی شوڕتە توانیویەتی 16 گۆڵ تۆمار بکات و یانەکەشی بە 80 خاڵ لە سەرووی ریزبەندی یانەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت و تەنها دوو سەرکەوتن شوڕتە دەکاتە پاڵەوان بۆ ئەم وەرزە.

بابەتی زیاتر

Back to top button