بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی گرەوەکەی لە مان یونایتد بردەوە و لەگەڵ لاوە ئەرجەنتینیەکە گەیشتە رێککەوتن

Yariga App

یاریگا –

یانەی چێڵسی ئینگلیزی هاوینەکەی گەرمتر کردووە و گرێبەست لە دوای گرێبەست رادەگەیەنرێت بۆ ریزەکانی بلووز.

ئەمرۆ یانە لەندەنیەکە گرێبەستی عومەری کیلیمانی راگەیاند و بە فەرمی بوو بە یاریزانی چێڵسی. لەندەنییەکان بەوەشەوە نەوەستان و لەگەڵ لاوێکی ئەرجەنتینی گەیشتنە رێککەوتن.

بەفەرمی چێڵسی یاریزانێکی دیکەی گواستەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی رودی گالێتی، چێڵسی لەگەڵ بۆکا جونیۆری گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر ئارۆن ئانسێلمینۆ و ئەو یاریزانە 19 ساڵە دەبێت بەرگریکارێکی نوێ لە یانە لەندەنییەکە.

وەک گالێتی ئاشکرای کردووە، سێشممە و چوارشەممەی ئەم هەفتەیە پشکنینەکانی لە لەندەن بۆ ئەنجام دەدرێ. بڕی گواستنەوەی 18 ملیۆن دۆلارە. بۆ ساڵێکیتر بە خواستن لە بۆکا دەمێنێتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر و بە گوێرەی زانیارییەکانی TyC Sports مانچێستەر یونایتد ئامادەکاری کردبوو بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێک بە ئانسێلمینۆ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button