یۆرۆی 2024

کرواتیا لە لایەن یوێفاوە سزا دەدرێت

Yariga App

یاریگا –

کرواتیا دوای سێ یاری لە قۆناگی کۆمەڵەکانی یۆرۆ لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپاوە بە بڕی 220 هەزار یۆرۆ سزا درا.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی کرواتیا تەنیا لە یارییەکەی بەرامبەر ئیتاڵیا کە 5 رۆژ لەمەوبەر لە شاری لایپزیگ بەڕێوەچوو، بەهۆی فڕێدانی کەلوپەل بۆ ناو یاریگا (45 هەزار یۆرۆ) و بەکارهێنانی یاریی ئاگرین (30 هەزار یۆرۆ) و هەڵسوکەوتی نەشیاوی هاندەرانی (30 هەزار یۆرۆ) بە بڕی 105 هەزار یۆرۆ سزادرا.

لە یەکەم رۆژی یارییەکەیان بەرامبەر ئیسپانیا، کرواتیا بە بڕی 88 هەزار یۆرۆ و لە یاریی دووەم بەرامبەر ئەلبانیا زیاتر لە 27 هەزار یۆرۆ سزادرا. دیسانەوە بە هەمان هۆکار کە لە سەرەوە باسمان کرد.

هاندەرانی هەڵبژاردەی کرواتیا

بە گوێڕەی هەواڵێکی ESPN, کرواتیا کە دواجار لە کێبڕکێکە کشایەوە، لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپاوە بە کۆی گشتی 220 هەزار یۆرۆ تووشی پێبژاردن بو و پێشبینیش دەکرا ئەگەر گەیشتبانە قۆناغەکانی داهاتوو، ئەوا بڕی ئەو سزایانە لەوە زیاتر دەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button