گرنگترینیاریگایۆرۆی 2024

فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەلجیکا بەهۆی ڤیدیۆیەک داوای لێبوردن لە ئێمباپێ دەکات

هەرزوو ڤیدیۆیەکەیان سڕییەوە

Yariga App

یاریگا –

فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەلجیکا بەهۆی ڤیدیۆیەک کە لەبارەی ئێمباپێ بڵاویان کردبووەوە، داوای لێبوردن لە هێرشبەرەکەی فڕەنسا دەکات.

بەهۆی ئەوەی راگەیاندنی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەلجیکا ڤیدیۆیەکی بڵاوکردبووەوە، تیایدا ئەمادۆ ئۆنانا یاریزانی بەلجیکا هەڕەشەی ئەوە دەکات لە یاریی بەرامبەر فڕەنسا توندوتیژی لەدژی کیلیان بەکار بهێنێت، فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەلجیکا داوای لێبوردنی لە کیلیان ئێمباپێ کرد.

ئەمادۆ ئۆنانا لە ڤیدیۆیەکەدا لە وەڵامی پابلۆ ئاندرێس ئەکتەری کۆمێدی بەلجیکی و چالاکوانی سۆشیاڵ میدیا دەڵێت ‘پێلاقە لە ئێمباپێ دەدەم’، و هەردووکیان بەیەکەوە پێدەکەنن.

ستیفان ڤان لوک بەرپرسی راگەیاندنی هەڵبژاردەی بەلجیکا لە لێدوانێکی بۆ میدیای وڵاتەکەی داوای لێبوردنی لە ئێمباپێ کرد و رایگەیاند ئەو ئەکتەرە کۆمیدییە ساڵانێکی زۆرە لەگەڵ هەڵبژاردەکەیانە و ڤیدیۆیەکە تەنیا بۆ خۆشی بووە.

بەرپرسی راگەیاندنی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەلجیکا داوای لێبوردنی لە ئێمباپێ کرد و رایگەیاند، ئەوان توندوتیژی لەدژی هیچ یاریزانێک بەکار ناهێنن.

رۆژی دووشەممە کاتژمێر 07:00ـی ئێوارە، فڕەنسا و بەلجیکا لە قۆناخی 16ـی یۆرۆی 2024 رووبەڕوو دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button