ئیسپانیایۆرۆی 2024

پەیامێکی ئاردا گولەر ئەنچیلۆتی تووشی سەرسوڕمان دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئاردا گولەر، هێرشبەری هەڵبژاردەی تورکیا و ریال مەدرید، پەیامێکی بۆ کارلۆ ئەنچیلۆتی ناردووە کە دوای یارییەکانی یۆرۆ زۆر بە زوویی دەست بە مەشقەکانی پێش وەرزە دەکاتەوە.

ئاردا گولەر نایەوێت ریال مەدرید زۆر چاوەڕێی بکات و دەزانێت له وەرزی یەکەمیدا بە شێوەی پێویست دەرنەکەت. بەشێکی بەهۆی ئەو پێکانانە بوو وایکرد بۆ ماوەی نیو وەرز لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە.

هەر لەبەر ئەم هۆکارە، ئەستێرە تورکەکە دەیەوێت بە پێچەوانەی ئەو یاریزانانەی بەشداری یۆرۆیان کردووە، زووتر لەوەی پێشبینی دەکرا مەشقەکانی پێش وەرز دەستپێبکات و بەشداری گەشتەکەی ئەمێریکا بکات. بەم شێوەیە دەیەوێت بە کارلۆ ئەنچیلۆتی نیشان بدات کە دەتوانێت لە سەرەتای پێش وەرزەوە خۆی ئامادەبکات و تواناکانی خۆی دەربخات.

ئاردا گولەر لە یارییەکانی یۆرۆی 2024

 

سەبارەت بەم باباەتە رۆژنامەی ئاس نووسیویەتی ئاردا بۆ کارلێتۆی نووسیوە کە دوای یۆرۆ پشووەکانی کەمدەکاتەوە و زووتر دەست بە مەشق و راهێنانەکان دەکات. هەرچەندە راهێنەرە ئیتاڵییەکە بەم بڕیارە سەری سوڕما، بەڵام بەخێرهاتنی و ستایشی ئاردای کرد.

لە 2ی تەمموزدا تورکیا دەبێت لە قۆناغی 16ی یۆرۆدا رووبەڕووی نەمسا ببێتەوە، رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوودا کارەکانی ئاردا لەگەڵ ئەم رکابەرییانە کۆتایی پێبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button