ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گۆردن نزیکبوو لە پەیوەندیکردن بە گەورەیەکی پرێمەرلیگ

پڕۆسەی گواستنەوەکە لە دوا ساتەکاندا هەرەسیهێنا

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول چەند هەنگاوێک لە گواستنەوەی ئانتۆنی گۆردن، یاریزانی نیوکاسڵ یونایتد نزیکبوو.

رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول و نیوکاسڵ گفتوگۆیان لەسەر گواستنەوەی گۆردن دەستپێکردبوو، تەنانەت نیوکاسڵ گەیشتبووە ئەو بڕوایەی دەستبەرداری گۆردن ببێت، بەڵام لە دوا ساتەکاندا، داوای تێهەڵکێشکردنی جاڕێڵ کوانسا، بەرگریکاری ئینگلیزی کرد و لیڤەرپوولیش رەتیکردەوە.

نیوکاسڵ ناچارە دەستبەرداری چەندین یاریزان بێت، تاوەکو سەرپێچی لە یاساکانی قازانج و بەردەوامی نەکات، ئەگەرنا رووبەڕووی کەمکردنەوەی خاڵ و سزا دەبێتەوە و پێش سەری مانگ، دەبێ دەستبەرداری چەند یاریزانێک ببێت.

جیا لە لیڤەرپوول، پاریس سانجێرمانیش داوای گۆردن دەکات، بەڵام سەرقاڵی یاریزانەکە بە یۆرۆی 2024، پڕۆسەی گواستنەوەکەی ئاڵۆز کردووە.

بڕیاربوو گۆردن پشکنینی پزیشکی لە نەخۆشخانەیەکی لایپزیگ بکات، بەڵام لەپڕ پڕۆسەی گواستنەوەی هەرەسی هێنا، چونکە لیڤەرپوول ئامادەنەبوو دەستبەرداری کوانسا ببێت.

18 مانگ بەر لە ئێستا، نیوکاسڵ بەبڕی 45 ملیۆن پاوەند گۆردنی لە ئێڤەرتن گواستەوە و یەکێکبوو لە دیارترین یاریزانانی وەرزی رابردووی نیوکاسڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button