فه‌ره‌نسایۆرۆی 2024

بۆچی کۆمان کەمپی هەڵبژاردەی فەرەنسای بەجێهێشت؟

Yariga App

یاریگا –

کینگسلی کۆمان ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا بەهۆی لەدایکبوونی منداڵەکەیەوە کەمپی هەڵبژاردەکەی بەجێهێشت.

هەڵبژاردەی فەرەنسا توانی بگاتە قۆناغی 16ی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و دەبێت بەرواری 1ی تەمموز کاتژمێر 19:00  رووبەڕووی هەڵبژاردەی بەلجیکا ببێتەوە.

یاریزانانی ئەم تیپە بە هەموو هێزی خۆیانەوە لە مەشق و راهێنانەکانیان بەردەوامن بۆ ئەوەی بتوانن لەم یارییەدا بە باشترین شێوە و لە لوتکەدا دەرکەون و قەرەبووی ئەو ئاستە خراپە بکەنەوە کە لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا نیشانیاندا، بەڵام کۆمان بە هۆکارێکی خێزانی ناچار بووە کەمپی ئەم تیپە بەجێبهێڵێت.

بە گوێرە هەوالیکی RMC، هاوسەرەکەی کۆمان دووگیان بوو و شەوی رابردوو لە سوید منداڵی چوارەمی لە دایک بوو. یاریزانەکەش بۆ یادی لەدایک بوونی مناڵەکەی سەردانی سویدی کرد و لە لای سابرینا دۆڤی هاوسەری کە هاوکات رووخسارێکی ناسراوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، مایەوە. بەڵام بڕیارە بەم زووانە بگەڕێتەوە کەمپی هەڵبژاردەی فەرەنسا.

ئەم یاریزانە لە سێ یاری فەرەنسا لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا لەسەر کورسی یەدەگ بووە و تەنیا لە یەک یاریدا وەک یاریزانی یەدەگ یاری کردووە، بەدووری نازانرێت لە یارییەکەی بەرامبەر هەڵبژاردەی بەلجیکا لە پێکهاتەی سەرەکیدا بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button