گرنگترینیۆرۆی 2024

کاپێلۆ: کیێزا کلیلی سه‌ركه‌وتنی ئیتاڵیایه‌ بەرامبەر سویسرا

کەم سەیرکردنی سویسرا هەڵەیەکی گەورە دەبێت

Yariga App

یاریگا –

فابیۆ کاپێلۆ پێی وایه‌ له‌ یاریی ئیتاڵیا بەرامبەر بە سویسرا فێدریکۆ کیێزا دەبێت جیاوازی دروست بکات و نیگەرانە لەوەی کە ئازۆرییەکان هەندێکجار زیادەڕۆیی بیردەکەنەوە.

ئەمڕۆ شەممە له‌ یاریگای ئۆڵۆمپێ بەرلین له‌ قۆناخی 16 یۆرۆ ، ئیتاڵیا بەرامبەر سویسرا یاریی دەکات.

کاپێلۆ لە ستوونی خۆیدا بۆ رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت نووسیویەتی، من سویسرام بینیوە چۆن یاریی دەکات، قەناعەتم وایە کەم سەیرکردنیان هەڵەیەکی گەورە دەبێت.

راهێنه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا گوتی، ئەوان هەموو شتێکیان هەیە بۆ ئەوەی کێشە بۆ ئیتاڵیا دروست بکەن، ئەوان تیمێکی تۆکمە و پراکتیکی و سادەن، به‌ ساده‌یی ئەنجام بەدەست دەهێنن.

له‌باره‌ی، ئازۆری پێویسته‌ بۆ ئەوەی سەرکەوێت بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی چی بكات؟ كاپێلۆ گوتی، تیپێکی کۆنکرێتی توانای دروستکردنی هەلی گۆڵکردنی هەبێت، وەک ئەوەی بۆ ماوەی 70 خولەک بەرامبەر ئەلبانیا بینیمان.

کاپێلۆ گوتی، كێیزا ده‌بێت كلیلی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا بێت، بەرامبەر کرواتیا یارییەکەی گۆڕی، ئەمجارەیان دەبێت بە دەستپێکردنی یاریی جیاوازی دروست بکات، لای چەپی سویسرا لاوازترین خاڵی هه‌ڵبژارده‌كه‌یه‌ و کیێزا هەموو شتێکی هەیە بۆ ئەوەی بیركردنه‌وه‌ی تیپی به‌رامبه‌ر تێك بدات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئازوری پێویستی بە رۆحیه‌تی تیمیش دەبێت، چونکە کاتێک هەڵبژاردەكه‌ یەکگرتوو ده‌بێت، هیچ رکابەرێک نییە کە مەحاڵ بێت سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تۆماربكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button