ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

میونشن بەرگریکارێکی ئەڵمانیا دەگوازێتەوە

دەبێتە دووەم گرێبەستی کۆمپانی

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی جۆناسان تا، یاریزانی بایەر لیڤەرکوزن دەستپێکردووە.

تۆڕی سکای دۆچلاند بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرکوزن ئامادەیە رێگە بە چوونە دەرەوەی جۆناسان تا بدات، ئەمەش دوای ئەوەی یاریزانە ئەڵمانییەکە، رەتیکردەوە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.

گرێبەستی ئێستای جۆناسان تا لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت، بۆیە لیڤەرکوزن دەیەوێت بەر لەوەی بەخۆڕایی دەستبەرداری بێت، رێگە بە چوونە دەرەوەی بدات.

بایرن دەیەوێت بەبڕی 20 ملیۆن یۆرۆ بەرگریکارەکە بگوازێتەوە، بەڵام لیڤەرکوزن داوای بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ دەکات. سەرەڕای جیاوازی هەردوو یانەکە لەسەر بەهای گواستنەوەکە، تۆڕی سکای دەڵێت؛ هەردوو یانە نزیکن لە گەیشتن بە رێککەوتن، چونکە جۆناسان تا بڕیاریداوە بای ئارێنا جێبهێڵێت.

فێرناندۆ کارۆ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری لیڤەرکوزن لە مانگی نیسان/ئەپریلی رابردوودا جەختیکردەوە، بەرگەی زیانی داراییان نییە، بۆیە هەرکارێک لە پێناو بەرژەوەندی یانەکەدا بێت، دەیکات.

تاوەکو ئێستا لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا، میونشن گرێبەستی لەگەڵ هیرۆکی ئیتۆ، بەرگریکاری ژاپۆنی واژۆکردووە، جۆناسان تا دەبێتە دووەم بەرگریکار لە پێکهاتەی ڤینسێنت کۆمپانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button