کۆپا ئەمێریکا 2024

پریڤیو یاریی ئەرجەنتین V پێرو؛ دوا هەواڵ و پێکهاتەی پێشبینیکراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

هەڵگری نازناوەی کۆپا ئەمریکا هەوڵدەدات بە سێ بردنەوە کۆتایی بە قۆناخی کۆمەڵەکان بهێنێت، پێروش بۆ گەیشتن بە قۆناخی داهاتوو پێویستی بە بردنەوەیە.

پڕۆفایڵی یاری

پێویستە چی لەبارەی یارییەکە بزانیت؟

لە 10 یاری رابردوو پێرو لە ئەرجەنتینی نەبردووەتەوە، تانگۆ خاوەنی 6 بردنەوەیە و 4 یارییش یەکسانبوون، لە کۆپا ئەمێریکای 2024 ئەرجەنتین خاوەنی 6 خاڵە و سەرکەوتنی بۆ قۆناخی دەرکردن مسۆگەر کردووە، پێروش خاوەنی تاکە خاڵێکە و دوو خاڵ لە کەنەدای دووەم دوورە و تەنیا بردنەوەی دەیگەیەنێتە قۆناخی داهاتوو.

ریزبەندی کۆمەڵەی یەکەم لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا وەرگیراوە

باشترین هەڵبژاردەی ئێستای جیهان لەدوایین 59 یاری تەنیا 2 یاری دۆڕاندووە، دۆڕانی یەکەم لە مۆندیالی 2022 بەرامبەر سعودیە بوو 2-1، دووەم دۆڕانیش لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 بەرامبەر ئوروگوای بوو،  2-0 .

لەدوای دۆڕانیان بە ئوروگوای، تانگۆ 7 یاری کردووە و هەر 7 یارییەکەی بردووەتەوە، 15 گۆڵی کردووە و تەنیا 2 گۆڵی لێکراوە. بە درێژایی مێژووش 16 جار رووبەڕووی پێرو بوونەتەوە و هەرگیز نەدۆڕاون.

پێرو لە کۆپا ئەمێریکای 2019 پلەی دووەمی بەدەستهێنا و لە یاریی کۆتایی بە بەرازیل دۆڕا، لە کۆپا ئەمێریکای 2021 لە قۆناخی پێشکۆتایی لەسەر دەستی بەرازیل کرایە دەرەوە، لە کۆپا ئەمریکای ئەمساڵ مەترسی ئەوەی لەسەرە بۆ یەکەمجار لەدوای ساڵی 1995 لە قۆناخی کۆمەڵەکان ماڵئاوایی بکات.

پێکهاتەی پێشبینیکراو

ئەرجەنتین

ئارمانی

مۆنتێل، ئۆتامێندی، پازێلا، ئاکوینا.

ماک ئالیستەر، رۆدریگێز، پالاسیۆس.

دی ماریا، گارناچۆ، لاوتارۆ.

پێرو

گالیس

سانتامارییا، زامبرانۆ، کایێنس

پۆلۆ، پێنا، لۆپێز، کارتاگێنا، کویسپی.

لۆپێز، لاپادولا، فلۆرێس.

راهێنەران چی دەڵێن؟

لیۆنێل سکالۆنی راهێنەری ئەرجەنتین دووپاتیکردەوە، گۆڕانکاری لە پێکهاتەی سەرەکی دەکات، ئەوانەی بەشداریی دوو یاریی رابردوویان نەکردووە بەرامبەر پێرو دەرفەتیان پێدەدرێت، پشتڕاستی کردووەتەوە لیۆنێل مێسیش بەشداری یارییەکە ناکات و پشووی پێدەدرێت. چوونکە مێسی بەرامبەر چێلی ئازاری پێگەیشتووە، بەڵام پێکانەکەی مەترسیدار نییە و لە قۆناخی داهاتوو دەگەڕێتەوە پێکهاتەی سەرەکی.

خۆرخێ فۆستای راهێنەری پێروش دەڵێت؛ لە سوپاس گوزاری زیاتر هیچی دیکەم بۆ هاندەرانی پێرو نییە، لەپێناو ئەوان هەموو هەوڵێک بۆ بردنەوەی یارییەکە دەدەین. دوای کۆپا ئەمریکاش خۆمان بۆ ئامانجە گەورەکە ئامادە دەکەین و دەمانەوێت بگەینە مۆندیالی 2016.

بابەتی زیاتر

Back to top button