گرنگترینیۆرۆی 2024

پریڤیو یاریی ئەڵمانیا V دانیمارك; دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا

ئەمڕۆ هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و دانیمارك لە دووەم یاری قۆناخی شازدەی یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا رووبەڕووی یەك دەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ئەڵمانیا رووبەرووی دانیمارك ببێتەوە، لە میانی یارییەكانی قۆناخی شازدەی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2024.

پڕۆفایڵی یاری

 

پڕۆفایڵی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

پێویستە چی لەبارەی یارییەکە بزانیت؟

 

ئەڵمانیا بە سەركەوتووی قۆناخی كۆمەڵەكانی بڕی بە بێ ئەوەی هیچ یارییەك تووشی شكست بێت، لە یاری یەكەم بەرامبەر سكۆتلاند بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یارییەكەی بردەوە و لە دووەم یاریشدا بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە هەنگاریای بردەوە و لە كۆتا یاریشدا لەگەل سویسرا یەكسان بوو، توانی لە كۆمەڵەی یەكەم بە پلەی یەكەم بگاتە قۆناخی شازدە.

لەبەرامبەردا هەڵبژاردەی دانیمارك بە سێ یەكسان بوون و بە كۆكردنەقەی سێ خاڵ گەیشتە قۆناخی شازدە، لە یاری یەكەم بەرامبەر سلۆڤینیا بە گۆڵێك یەكسان بوون، لە دووەم یاریشدا بە هەمان ئەنجام لەگەڵ ئینگلتەرا یەكسان بوون و لە كۆتا یاری قۆناخی كۆمەڵەكانیش بە بێ گۆڵ لەگەڵ سڕبیا یەكسان بوون.

پێکهاتەی پێشبینیکراو

ئەڵمانیا

نۆیەر

كیمیچ، رودیگەر، شلۆتێربێك ، میتوڵشتێت

ئاندریخ، گوندۆگان، كروس

موسیالا، هاڤێرتز، فیرتز

راگیراو: جۆناسان تا

مەترسی بەشداری نەکردن لە یاری داهاتوو (کارتەکان): ئاندریخ، میتوڵشتێت، رودیگەر

دانیمارك

شمایكڵ

ئاندێرسن، ڤێستایۆر، كریستێنسن

كریستیانسن، نۆرگارد، ئێریكسن،هۆیبێر ، مالێیا

هۆیلوند ، ڤیند

راگیراو: یولێمان

مەترسی بەشداری نەکردن لە یاری داهاتوو (کارتەکان): نۆرگارد، مالێیا، ڤیند، ڤێستایۆر

راهێنەران چی دەڵێن؟

جولیان ناگلسمان، راهێنەری ئەڵمانیا

دانیمارك تیمێكی زۆر باش و رێكخراوە، دەتوانن فشارێكی بەرز بكەن و لە رووی جەستەییەوە زۆر بەهێزن و بەرگریەكی چڕیان هەیە، بە گشتی جەستەیەكی زۆر باش و پێكهاتەیەكی روونیان هەیە، ئەوان ركابەرێكی سەخت دەبن, هیوادارم پاڵپشتیەكی زۆری هاندەرانمان هەبێت.

كاسپەر هولماند، راهێنەری دانیمارك

لە سەرەتاوە ئەڵمانیام بە یەكێك لە ركابەرەكانی بردنەوەی پاڵەوانییەتیەكە دانا، زۆر خراپە كە بەرامبەر ئەوان یاریی دەكەین، ئەوان كوالێتی و بەهرەیان هەیە، بەڵام ئێمەش هەروا كوالێتی و بەهرەمان هەیە، دەبێت زۆر زۆر باش بن تا لە ئێمە ببەنەوە، ئێمە ئامادەین بۆ ئەوە.

ئەڵمانیا چۆن گەیشتووەتە قۆناخی 16؟

یارییەکانی ئەڵمانیا لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا وەرگیراون
ریزبەندی كۆمەڵەی یەكەم لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

دانیمارك چۆن گەیشتووەتە قۆناخی 16؟

یارییەكانی دانیمارك لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە
ریزبەندی كۆمەڵەی سێیەم لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بابەتی زیاتر

Back to top button