گرنگترینیۆرۆی 2024

سپالێتی: باستۆنی وای لێکردین ئاهێکی ئارام هەڵمژین

Yariga App

یاریگا –

لۆشیانۆ سپالێتی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا رایگه‌یاند، یارییه‌كه‌مان قورسه‌ و باستۆنیش بۆ یارییه‌كه‌ ئاماده‌یه‌.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ كاتژمێر 07:00 به‌كاتی كوردستان هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا له‌ قۆناخی شازده‌ی یۆرۆ له‌ یاریگی ئؤلۆمپی به‌رلین به‌رامبه‌ر به‌ سویسرا یاریی ده‌كات.

لوسیانۆ سپالێتی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێش یارییه‌كه‌ گوتی، باستۆنی باشە راهێنانی کردووه‌ و ئەمەش وایکرد هەناسەیەکی ئارام هەڵمژیین دیمارکۆ ئامادە نابێت، به‌ڵام وه‌ك یارییه‌كانی پێشوو له‌ هێلی به‌رگری پشت به‌ چوار یاریزان ده‌به‌ستین.

سپالێتی گوتیشی، دەبێت هەوڵی زیاتر بدەین لەوەی کردوومانە یەکسانبوونی پاڵەوانێتییەکە ئێمەی خستە کۆمەڵەیەکی سەختەوە، به‌لام پێشبینی دەکەم یاریزانەکان ئارامتربن چونکە یارییەکان وه‌ك یاریی كۆتاییه‌، هیچ بوارێک بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ نییە، تەنها بە بردنەوە سەرده‌کەوین بۆ قۆناخی داهاتوو.

له‌ كۆتاییدا گوتی، دەزانین ئەوان تیپێکی زۆر به‌هێزن و توند یاریی ده‌كه‌ن، پێویستە ئێمه‌ کەمترین هەڵە بکەین.

هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا له‌ گروپی دووه‌می یۆرۆ هاوشانی هه‌ڵبژارده‌كانی ئیسپانیا و كرواتیا و ئه‌لبانیا یاریی كردوو به‌ كۆكردنه‌وه‌ی چوار خاڵ به‌ پله‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گه‌یشته‌ قۆناخی شازده‌

بابەتی زیاتر

Back to top button