ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دی لیخت ئامانجی سەرەکی شەیتانە سوورەکانە

تێن هاخ سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکات

Yariga App

یاریگا –

مانچستەر یونایتد بەجدی بیر لە گواستنەوەی ماتیاس دی لیختی بەرگریکاری یانەی بایرن میونشن دەکاتەوە.

ماڵپەڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، ماتیاس دی لیختی هۆڵەندی بەربژێرێکی سەرەکییە تا لەم هاوینە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد بکات چوونکە هەوڵەکانی شەیتانە سوورەکان بۆ پتەوکردنی هێڵی بەرگرییان دەستیپێکردووە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە هێشتا هیچ گفتوگۆیەک لەنێوان مانچێستەر و بایرن میونشن رووینەداوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش یانە ئینگلیزییەکە خواستێکی زۆری بۆ گواستنەوەی ماتیاس هەیە.

شەیتانە سوورەکان لە 2019 وە چاویان لەسەر یاریزانەکەیە، بەڵام ئەوکات شکستیان لە گواستنەوەی هێنا و پەیوەندی بە یوڤێنتوسی ئیتاڵی کرد. بەڵام ئەمجارە دەیانەوێت بە سەرکردایەتی ئێریک تێن هاخ یاریزانەکە رازی بکەن تا پەیوەندی بە یانەکەیان بکات.

دی لیخت تا هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ بایرن میونشن هەیە، بەڵام لەچاو تێچووی گواستنەوەی جارد برانسوەیت، تێچووی گواسینەوەی بەرگریکارە هۆڵەندییەکە واقعیترە و کەمتر لەسەر یانەکە دەکەوێت.

بەوپێیەی مان یونایتد بۆ گواستنەوەی برانسوەیت، ئۆفەرێکی بە بەهای 35 ملیۆن پاوەند لەگەڵ 8 ملیۆنی دیکەی زیادکراو پێشکەش بە ئێڤەرتن کرد، بەڵام یانەکە ئامادە نییە بە کەمتر لە 70 ملیۆن دەستبەرداری ببێت.

جارد برانسوەیت

لێنی یۆرۆی فەرەنسی و بەرگریکاری یانەی لیلیش بژاردەیەکی دیکەی مانچێستەری سوورە، بەڵام ئەگەری روودانی ئەو گرێبەستە کەمە، چوونکە یاریزانەکە ئارەزوو دەکات پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات.

بۆیە لەچاو بەربژێرەکانی دیکە، تیپەکەی ئێریک تێن هاخ لە هەمووان ئاسانتر دەستی بە بەرگریکارە تەمەن 24 ساڵانییەکەی بایرن میونشن دەگات و دەتوانێت گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.

دی لیخت لە هاوینی 2022 بەبڕی 67 ملیۆن یۆرۆ لە یوڤێنتوسەوە پەیوەندی بە بایرن میونشن کرد، بە درێسی یانە ئەڵمانییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری 73 یاری کردووە، 5 گۆڵی کردووە و 2 گۆڵیشی دروست کردووە. نازناوی خول و جامی سوپەری ئەڵمانیاشی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button