گرنگترینیۆرۆی 2024

پریڤیو یاریی سویسرا V ئیتاڵیا؛ دوا هەواڵ و پێکهاتەی پێشبینیکراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو سویسرا و ئیتاڵیا لە قۆناخی 16ی یۆرۆی 2024 لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا رووبەڕووی یەکتردەبنەوە.

پڕۆفایڵی یاری

پڕۆفایڵی یارییەکە لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا وەرگیراوە

پێویستە چی لەبارەی یارییەکە بزانیت؟

سویسرا بە سەرکەتوویی قۆناخی کۆمەڵەکانی بڕی و بەبێ ئەوەی هیچ یارییەک بدۆڕێت، لە کۆمەڵەی یەکەم بە پلەی دووەم سەرکەوت، نزیکبوو لەوەی پلەی یەکەم لە ئەڵمانیا بستێنێت، بەڵام گۆڵە کوشندەکەی نیکلاس فولکروگ لە کاتی زیادکراودا، هاوکێشەی کۆمەڵەی یەکەمی گۆڕی و وایکرد مانشافت بە پلەی یەکەم سەربکەوێت. تیمەکەی مورات یاکین، راهێنەری سویسرا لە هیچ تیمێ ناترسێت، گرانیت شاکا، کاپتنی سویسرا بەر لە یارییەکە روونیکردەوە، هەنگاوی یەکەممان بڕیوە و ترسمان لە هیچ رکابەرێک نییە.

لەلایەکی دیکەوە، ئیتاڵیا پێویستی بە گۆڵێکی دراماتیکی بوو، کاتێک ماتیا زاکانی، لە خولەکی 98دا گۆڵی یەکسانبوونی بەرامبەر کرواتیا کرد و پلەی دووەمی کۆمەڵەی دووەمی بەدەستهێنا. هەردوو هەڵبژاردەکە لە قۆناخی کۆمەڵەکانی یۆرۆی 2020 رووبەڕووی یەکتربوونەوە، ئیتاڵیا ئەوکات 3-0 یارییەکەی بردەوە. بەڵام رووبەڕووبوونەوەی ئەمجارە تەواو جیاوازە.

پێکهاتەی پێشبینیکراو

سویسرا

سۆمەر

شار، ئاکانجی، رۆدریگێز

ستێرگیۆ، شاکا، فڕۆیلەر، ئایبیشەر

ئێندۆیێ، ئێمبۆلۆ، ڤارگاس

راگیراو: ڤیدمێر

مەترسی بەشداری نەکردن لە یاری داهاتوو (کارتەکان): فڕۆیلەر، ئێندۆیێ، رۆدریگێز، سیێرۆ، شاکا.

ئیتاڵیا

دۆنارووما

دی لۆرێنزۆ

مانچینی، باستۆنی، دارمیان

بارێلا، فاجیۆلی، کریستانتێ

کیێرا، سکاماکا، شەعڕاوی

راگیراو: کالافیۆری

مەترسی بەشداری نەکردن لە یاری داهاتوو (کارتەکان): کریستانتێ، دۆنارووما، فاجیۆلی، پێلێگرینی

راهێنەران چی دەڵێن؟

لوسیانۆ سپالێتی، راهێنەری ئیتاڵیا

دەزانین بەرامبەر موشتەرییەکی نەخوازراو یاری دەکەین، تاوەکو ئێستا توانای تەواوی خۆمان پیشان نەداوە، رەنگە چەند جارێک بەهێزی خۆمان پیشان دابێت. بەڵام شایەنی سەرکەوتن بووین، هەرچەندە لە دوا ساتەکاندا گۆڵمان کرد، بەڵام دەبووایە ئەو هەنگاوە بنێین، بە تایبەت بۆ پاراستنی کەسایەتی خۆمان.

مورات یاکین، راهێنەری سویسرا

زۆر جەنگیان تاوەکو بگەینە ئێرە، ئەمانەش یاری زۆر تایبەتن، هەر ساڵە و رووبەڕووی تیمێکی بەهێز دەبینەوە. دڵخۆشین بەرامبەر ئیتاڵیا یاری دەکەین، پێم وایە یارییەکی زۆر کراوە دەبێت. نامەوێت بڵێم کێ بەربژێری یەکەمی بردنەوەیە. بەڵام دەزانین کوالێتی یاریزانانیان چەند بەرزە، هەروەها لەڕووی هونەریشەوە، دەتوانن کاری گەورە بکەن. بۆیە بەدڵنیاییەوە یارییەکی بەهێز دەبێت و هیوادارم بتوانین شتێکی باش بەدەستبهێنین.

ئیتاڵیا چۆن گەیشتووەتە قۆناخی 16؟

یارییەکانی ئیتاڵیا لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا وەرگیراون
ریزبەندی کۆمەڵەی دووەم لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا وەرگیراوە

سویسرا چۆن گەیشتووەتە قۆناخی 16؟

یارییەکانی سویسرا لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا وەرگیراون
ریزبەندی کۆمەڵەی یەکەم لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بابەتی زیاتر

Back to top button