گرنگترینیۆرۆی 2024

ئیلكای گوندۆگان ستایشی ریال مەدرید دەكات

Yariga App

یاریگا –

ئیلكای گوندۆگان، ئەستێرە و كاپتنی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ستایشی ئاستی ریال مەدرید دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ئەڵمانیا رووبەرووی دانیمارك ببێتەوە، لە میانی یارییەكانی قۆناخی شازدەی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2024.


لە لێدوانەكانیدا كە تۆڕی سكای سپۆرت بڵاویكردووەتەوە، گوندۆگان گوتی:

ئەگەر سەیری ریال مەدرید بكەیت، ئەوا سەركەوتووترین تیمی جیهانە لە ماوەی دەیەی رابردوودا، تەنانەت لەو ماوەیەش زیاتر.

دەبێت سەیری ئەوە بكەین كە چۆن هەرگیز تووشی شۆك نابن، هەمیشە لە سەختترین یارییەكاندا بە ئارامی مانەوە، ئەمە بەڕاستی شتێكی سەرسوڕهێنەرە، ریال مەدرید دەزانێت كە كەی دەبێت سزای ركابەرەكەی بدات، ئەگەر سزایان نەدەیت و كاتەكانت بە باشترین شێوە بەكار نەهێنیت، ئەوا ئەوان سزات دەدەن.

بۆ بەدەستهێنانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا لەگەڵ ئەڵمانیا پێوویستە عەقڵیەتی ریال مەدریدمان هەبێت، لە كاتی گونجاودا سزای ركابەر بدەین.

ئەڵمانیا وەك یەكەمی كۆمەڵەی یەكەم گەیشتە قۆناخی شازدە و لەو قۆناخەشدا رووبەرووی دووەمی كۆمەڵەی سێیەم كە دانیماركە دەبێتەوە.

ئیلكای گوندۆگان

بابەتی زیاتر

Back to top button