بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس سانجێرمان ئەستێرەیەكی پرێمەرلیگی دەوێت

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی فەڕەنسا ئاشكرایانكرد، یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئامادۆ ئۆنانا یاریزانی بەلجیكی یانەی ئێڤەرتن واژۆ بكات.

ئامادۆ ئۆنانای تەمەن 22 ساڵان گرێبەستەكەی لەگەڵ ئێڤەرتن لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.

لە گواستنەوەكانی هاوینی ساڵی 2022 ئۆنانا لە لیلەوە بە بەهای 35 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئێڤەرتنەوە كرد.


بە گوێرەی زانیارییەكانی فوت مێركاتۆ، ئامادۆ ئۆنانا دەتوانێت ئێڤەرتن جێبهێڵێت ئەگەر ئۆفەرێك بە بەهای 60 ملیۆن یۆرۆ بۆ یاریزانەكە بێت، لە گواستنەوەكانی هاوینی ئێستادا.

بۆ گواستنەوەی یاریزانەكە پاریس سانجێرمان ركابەری مانچێستەر یونایتد دەكات.

ئامادۆ ئۆنانا

ئامادۆ ئۆنانا وەرزی رابردوو 40 یاری بە درێسی ئێڤەرتنەوە كرد و توانی سێ گۆڵ بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button