سعوودیەگرنگترین

هەموو شتێ دەربارەی سادیۆ مانێ و دەنگۆیەکانی رۆیشتنی لە نەسڕ

Yariga App

یاریگا –

پەرەسەندی نوێ هاتووەتە ئاراوە دەربارەی سادیۆ مانێ و ئەگەرەکانی دەرچوونی لە یانەی نەسڕی سعودی.

مانێ کە هاوینی 2023 دوای ساڵێک لە یاریکردن بۆ بایرن میونشن پەیوەندی بە یانە سعودیەکەوە کرد، وەرزی رابردوو لە خولی رۆشەنی سعودی لە 32 یاریدا توانی 13 گۆڵ تۆمار بکات لەگەڵ 8 ئەسیست.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رودی گالێتی رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئەوروپا لە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس، ئەستێرەکەی پێشووتری لیڤەرپوول ئێستا هەر لە لیستی فرۆشییەکانی یانەی نەسڕدایە و لەو بارەیەوە هیچ گۆڕانێک رووینەداوە.

گالێتی ئەوەیشی ئاشکرا کردووە کە یاریزانە سەنیگالییەکە دوو ئۆفەری بۆ هاتووەتە پێشەوە. یەکێکیان لە قادسیەی سعودیەوە، بەڵام رەتی کردووەتەوە. هاوکات لە یانەیەکی یەکێتی ئەوروپاوە، ئەمەیان لەژێر هەڵسەنگاندنی مانێدایە.

هەمان رۆژنامەنووس ئەوەیشی خستووەتە روو کە خودی سادیۆ وای لا پەسەندە جارێ نەسڕ جێنەهێڵێت.

ئەو زانارییانە لە کاتێکدایە کە چەند رۆژی رابردوو دەنگۆ بڵاوبووەوە بەوەی یانەیەکی تورکی لەسەر هێڵە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە.

سادیۆ مانێ پەیوەندی بە یانەیەکی تورکیاوە دەکات

بابەتی زیاتر

Back to top button