ئیتاڵیاگرنگترین

پەیامێکی روون لە دی لاورێنتیسەوە بۆ کڤارا

Yariga App

یاریگا –

یانەی ناپۆلی پەیامی خۆیان بە روونی گەیاندە خڤیچا کڤاراتسخێلیا سەبارەت بە داهاتووی ئەو یاریزانە.

ئەستێرە جۆرجیەکە لە خراپترین وەرزی ناپۆلیدا، هەر بەردەوام بوو لە درەوشانەوە و وەرزی رابردوو کە پلەی 10ی سێریائەیان وەرگرت، کڤارا توانی 10 گۆڵ تۆمار بکات لەگەڵ 6 ئەسیست.

ماوەیەکە ئۆرێلیۆ دی لاورێنتیسی سەرۆکی ناپۆلی دوودڵە لە هەڵوێستەکانی کڤارا بەتایبەت کە ئەو یاریزانە ناوی بە چەند یانەیەکەی گەورەتری ئەورووپاوە دەبەسترێتەوە، هەربۆیە ئەمڕۆ لە ئەڵمانیا لەگەڵ یاریزانە تەمەن 23 ساڵانەکە و بریکارەکەیدا کۆبووەتەوە.

فابریزۆ رۆمانۆ کە سەرچاوەی زانیارییەکەیە، ئاشکرای کردووە کە سەرۆکەکە پەیامی روونی ناپۆلی پێگەیاندووە و پێی وتووە: هیچ پلانێک نییە بۆ ئەوەی بهێڵن ئەم هاوینە بڕوات و ئەو یاریزانێکی گرنگی ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری نوێ و یانەکەیشە.

رۆمانۆ ئەوەیشی زانیوە کە هەر راستەوخۆ دوای یارییەکانی یۆرۆی 2024، ناپۆلی ناوەڕۆکی گرێبەستێکی نوێ بۆ کڤارا دەنێرن.

ئەو یاریزانە کە لای پاریسیەکان وەک شوێنگرەوەی کیلیان ئێمباپێ باسی لێوە دەکرا، هاوینی 2022 بە بڕی 10-12 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە یانەکەی باشووری ئیتاڵیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button