ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

دوو یانەی پرێمەرلیگ شەڕی بەدەستهێنانی ئەستێرەیەکی ئیتاڵیا دەکەن

Yariga App

یاریگا –

تۆتنهام و ئارسیناڵ دەستیان بە رکابەرییەکی جددی بۆ گواستنەوەی ریکاردۆ کالافیۆری، بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا کردوووە.

ئاستی کالافیۆری لە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە پالەوانیەتی یۆرۆی 2024 وایکردووە ئەم یاریزانە بەناوبانگ بێت و زۆر کەس وەک یەکێک لە ئەستێرەکانی ئەم پاڵەوانەتییە ناوی ببەن، هەروەها زۆرێک لە یانەکان بەدواداچوون بۆ مەرجەکانی ئەو لە گواستنەوەی پەنجەرەی هاوینەدا دەکەن.

ئەم یاریزانە تەمەن 22 ساڵە، کە وەرزی رابردوو لە بۆلۆنیا و لەژێر رێنمایی تیاگۆ مۆتا ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد، بۆ وەرزی داهاتوو بووبووە ئامانجی سەرەکی یوڤێنتوس، تەنانەت باس لەوە کرا کە رێککەوتنی سەرەتایی لەنێوان یانەکە و بەڕێوبەری کارەکانی یاریزانەکە کرابوو، بەڵام پێشنیاری 25 ملیۆن یۆرۆی یۆڤی لەلایەن بۆلۆنیاوە رەتکرایەوە.

ریکاردۆ کالافیۆری، بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا

ئێستا رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، دوو یانەی تۆتنهام و ئارسیناڵ بەنیازن هەوڵەکانیان بۆ بەدەستهێنانی واژۆی بەرگریکارەکە دەست پێبکەن.

تۆتنهام له چەند رۆژی رابردووە لەگەڵ بەڕێوبەرانی بۆڵۆنیاوە لە پەیوەندی دایە و پێشبینی دەکرێت بەمزووانە ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی کالافیۆری پێشکەش بکات. هاوکات ئارسیناڵ بە هەمان شێوە دانوستانەکانی لەگەڵ بەڕێوبەری کارەکانی یاریزانەکە دەست پێکردووە و بۆڵۆنیاش بۆ دەستبەردار بوونی بەرگریکارەکەی ئۆفەری کەمتر لە 50 ملیۆن یۆرۆ قبووڵ ناکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button