یۆرۆی 2024

ئینگلتەرا یاریزانێکی گرنگی بۆ گەڕایەوە

Yariga App

یاریگا-هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەتوانێت سوود لە تواناکانی لوک شاو ببینێت لە قۆناغی 16ی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا.

گاریس ساوزگەیت راهێنەری ئینگلتەرا، سەرەڕای ئەوەی لوک شاو پێکانی هەبوو بانگهێشتی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای کرد. هەرچەندە لە هیچ یارییەکی قۆناغی کۆمەڵەکان بەشداری نەکرد، بەڵام شاو لە ناوچەی میدیایی یۆرۆ پرسیاری کاتی گەڕانەوەی لێکرا و ئەویش وتی “بۆ یاری داهاتوو دەگەڕێمەوە”.

ئینگلتەرا بە ناچاری یاری بە کیران ترییپیەر دەکرد لە باڵی چەپدا لە کاتێکدا ئەو یاریزانە بەرگریکاری باڵی راستە.

ئینگلتەرا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو رووبەرووی سلۆڤاکیا دەبێتەوە لە قۆناغی 16دا و جیهان چاوی لەوەیە بزانێت ئینگلتەرا پڕ ئەستێرەکە ، ئەمجارەش هاندەرانی بێ هیوا دەکات یاخود دەتوانن لەم قۆناغەدا تۆڵەی ئاستە خراپەکەی پێشوو بکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button