گرنگترینیۆرۆی 2024

رۆناڵدۆ رێکۆردێکی نەرێنی مێژوویی تۆمار دەکات

کریس ئامارێکی خراپی هەیە

Yariga App

یاریگا –

لەدوای تەواوبوونی قۆناخی کۆمەڵەکانی یۆرۆی 2024، ژمارەیەکی نەرێنی بەرۆکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەگرێت و دەبێتە رێکۆردێکی نەرێنی مێژوویی.

پۆرتوگال بە سەرکردایەتی رۆناڵدۆ 2-0 بە جۆرجیا دۆڕا، بەڵام هەردوو هەڵبژاردەکە لەگەڵ تورکیا گەیشتنە قۆناخی 16ی پاڵەوانیەتییەکە.

پۆرتوگال بە جیاوازی رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆ لەگەڵ تورکیا گەیشتە قۆناخی داهاتوو، چونکە هەردوو هەڵبژاردەکە شەش خاڵییان هەبوو، هەروەها جۆرجیا وەک یەکێک لە باشترین هەڵبژاردەکانی خاوەن پلەی سێیەم گەیشتە قۆناخی 16.

رۆناڵدۆ لە پێکهاتەی سەرەکی رۆبێرتۆ مارتینێزدا بوو، بەڵام لە خولەکی 66 گۆڕانکاری پێکرا و گۆنچالۆ رامۆس شوێنی گرتەوە.

ئەستێرە پۆرتوگالییەکە هیچ گۆڵێکی لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا نەکردووە و تەنیا یەک پاسی یەکلاییکەرەوەی هەبوو.

ئەمە یەکەمجارە لە مێژوودا رۆناڵدۆ لە یۆرۆ و مۆندیالدا، نەتوانێت لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا هیچ گۆڵێک بکات.

رۆناڵدۆ رێکۆردێکی نەرێنی لە یۆرۆ تۆمارکرد، دوای شکستهێنانی لە گۆڵ کردن لە هەڵبژاردەکانی چیک، تورکیا و جۆرجیا.

رۆناڵدۆ لە یۆرۆی 2020دا، پێنج گۆڵ و یەک پاسی یەکلاییکەرەوەی هەبوو.

هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە قۆناخی 16 بەرامبەر هەڵبژاردەی سلۆڤینیا یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button