دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ هیلال ئەستێرەیەکی مان یونایتد دەگوازێتەوە و بارسا چاوی لە ئەرجەنتینیێکە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی چاوی لە هێرشبەرێکی نیوکاسڵ یونایتدە و بایرن میونشن ئەمجارە هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ئێڤەرتن دەدات…

هیلال ئۆفەرێکی گەورەی بۆ ئالێخاندرۆ گارناچۆ، هێرشبەری مانچێستەر یونایتد ئامادە کردووە – ئێکسپرێس

چێڵسی پرسیاری دۆخی ئالێکساندەر ئیساک، لە نیوکاسڵ یونایتد دەکات، بەڵام بەهای ئەستێرە سویدییەکە دەگاتە 115 ملیۆن پاوەند – دەیلی مەیڵ

نیوکاسڵ نایەوێت دەستبەرداری ئیساک ببێت، بەڵکو ئامادەیە رێگە بە چوونە دەرەوەی کاڵووم ویڵسن بدات – تیم تۆک

بایرن میونشن هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئامادۆ ئۆنانا، یاریزانی ئێڤەتن دەدات، ئەمەش دوای یەکلایینەبوونەوەی گواستنەوەی جواو پاڵینیا، یاریزانی فولهام – لیڤەرپوول ئیکۆ

بارسێلۆنا گرنگی بە جولیان ئالڤارێز، هێرشبەری مانچێستەر سیتی داوە – سپۆرت

سندووقی وەبەرهێنانی سعوودیە کە خاوەنی خولی رۆشنی وڵاتەکەیە، دەیەوێت تۆماس پارتی، یاریزانی ئارسیناڵ بگوازێتەوە یەکێکە لە یانەکانی خۆی – کۆت ئۆفساید

ئاتاڵانتا ئۆفەرێکی بەبڕی 10 ملیۆن پاوەند پێشکەشی بێن گۆدفرێی، یاریزانی ئێڤەرتن کردووە – ئاتلێتیک

مانچێستەر یونایتد دەیەوێت مافەکانی ناوی ئۆڵدترافۆرد بفرۆشێت – ئاتلێتیک

ئێڤەرتن نزیکە لە گواستنەوەی ویلفرێد ئێندیدی، یاریزانی نایجێری و لێستەر سیتی – فووتبۆڵ ئینسایدەر

یانکوبا مێنتێ، هێرشبەری نیوکاسڵ رەتیکردەوە پەیوەندی بە ئۆڵێمپیک لیۆن بکات، سەرەڕای ئەوەی یانە فەڕەنسییەکە ئامادەبوو 40 ملیۆن پاوەند پێشکەش بکات – سەن

ئیپسویچ تاون و هەڵ سیتی گفتوگۆ لەسەر گواستنەوەی جەیکوب گریڤێس دەکەن – ئاتلێتیک

ئارسیناڵ لە کێبڕکێی گواستنەوەی سێرهۆ گیراسی، هێرشبەری شتوتگارت دەکشێتەوە و ئێستا زیاتر لە بۆڕووسیا دۆرتموند نزیکە – مێترۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button