گرنگترینیۆرۆی 2024

سەرجەم رووبەڕوبوونەوەکان و کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی قۆناخی 16ی یۆرۆ

یاریگا –

یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکانی یۆرۆی 2024 کۆتایی هات و ناسنامەی هەڵبژاردەکانی قۆناخی 16 و رێکەوت و کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکان ئاشکرا بوون.

لە کۆتا دوو یاریی کۆمەڵەکاندا، هەڵبژاردەکانی تورکیا و چیک لە لایەک و، جۆرجیا و پۆرتوگالیش لە لایەکیتر رووبەڕووی یەکتر بوونەوە. جۆرجیەکان سوپرایزە گەورەکەی ئەمشەو بوون کە توانیان بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و هاوڕێکانی ببەنەوە. جگە لەوەیش، لە یەکەم بەشداریی خۆیاندا پاڵەوانێتیەکە توانیان بگەنە قۆناخی کرانەدەرەوە.

تورکیایش بۆ جەنگی پلەی دووەمی، توانیان 2-1 شکست بە چیکیەکان بهێنن و ئامانجەکەیان پێکا.

یارییەکانی قۆناخی 16 بەم جۆرە دەبن:

سویسرا X ئیتاڵیا   (شەممە 29ی یۆنیۆ کاتژمێر 7ی شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان)

ئەڵمانیا X دانیمارک (شەممە 29ی یۆنیۆ کاتژمێر 10ی شەو)

 

ئینگلتەرا X سلۆڤاکیا (یەکشەممە 30ی یۆنیۆ کاتژمێر 7ی شەو)

ئیسپانیا X جۆرجیا (یەکشەممە 30ی یۆنیۆ کاتژمێر 10)

 

فەڕەنسا X بەلجیکا (دووشەممە 1ی یۆلیۆ کاتژمێر 7)

پۆرتوگال X سلۆڤینیا (دووشەممە 1ی یۆلیۆ کاتژمێر 10)

 

رۆمانیا X هۆڵەندا (سێشەممە 2ی یۆلیۆ کاتژمێر 7)

نەمسا X تورکیا (سێشەممە 2ی یۆلیۆ کاتژمێر 10)

بابەتی زیاتر

Back to top button