جیهانگرنگترین

ئەفسانەیەکی بەڕازیلی: حەزم زیاتر لە تێنسە وەک لە تۆپی پێ

Yariga App

یاریگا –

ئەفسانەیەکی تۆپی پێی بەڕازیلی کە ماوەیەک جیهانی سەرسام کردبوو، ئێستا وەرزشە دڵخوازەکەی چیتر تۆپی پێ نییە و بە وەرزشێکی دیکەوە سەرقاڵە.

رۆناڵدۆ نازاریۆ کە زۆرێک تەنانەت بە باشترین یاریزانی مێژوویشی دادەنێن، لە کاروانی وەرزشی خۆیدا یاریی بۆ چەندین یانەی گەورەی وەک ئایندهۆڤن، ئینتەر میلان، بارسێلۆنا، ریاڵ مەدرید و ئەیسی میلان کردووە و لە هەموو وێستگەکاندا خۆی سەلماندووە.

لە نوێترین لێدوانیدا کە پێگەی فەرمی یۆرۆ بڵاویکردووەتەوە، رۆناڵدۆ دەڵێت

پێموابێت ئێستا حەزم زیاتر لە تێنسە وەک لە تۆپی پێ. شتێکی باوەڕپێنەکراوە، ناتوانم تەماشای یارییەکانی تۆپی پێ بکەم، چونکە زۆر بێزارکەرە.

بەڵام لەسەر وەرزشە دڵخوازەکەی ئێستای، رای جیاوازی هەیە و دەڵێ

بەڵام دەتوانم بە دیار یارییەکی تێنسەوە بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر بمێنمەوە و  تەماشای بکەم.

رۆناڵدۆ کە زیاتر بە “دیاردە” ناوی رۆیشتووە، ئێستا سەرقاڵی تێنسە و لەوبارەیەوە وتی

شتێکی شێتانەیە. هەفتەی سێ جار راهێنان دەکەم. هێشتا رکابەرایەتیم تێدا ماوە و دەمەوێ هەموو رۆژێک باشتربم. بەڵام پشتەدەستم (لێدان بە پشتەدەست)، ئەی خوایە… تاکە شتە کە (پاتریک) ناتوانێت چارەسەری بکات.

رۆناڵدۆ لەگەڵ هەڵباردەی بەڕازیل بەشداری چوار مۆندیالی کردووە، 1994 و 2022 بوون بە پاڵەوان. 1998 و 2006یش  فەڕەنسا دۆڕان. یەکەمیان لە فیناڵ و ئەوەی دواتریان لە چارەکی کۆتایی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button