ئۆڵێمپیادی پاریسعێراق

پێکهاتەی کۆتایی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق ئاشکرا کرا

دوو یاریزانی کورد بانگهێشتکراون

یاریگا-

کەمێک پێش ئێستا بە فەرمی رازی شنێشل راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق پێکهاتەکەی بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس راگەیاند.

هەر یەک لە یاریزانان ئەیمەن حوسێن و ئیبراهیم بایش و سەعد ناتق لەو سێ یاریزانە رێگە پێدراوەن کە لە سەرووی 23 ساڵان دەتوانن بەشداری ئۆڵۆمپیاد بکەن و ناویان لە پێکهاتەی کۆتاییدا هەیە، بڵند ئازاد و یوسف ئەمینیش دوو یاریزانی کوردن کە بانگهێشتکراون بۆ یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس کە مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.

پێکهاتەی کۆتایی ئۆڵۆمپی عێراق بۆ بەشداریکردن لە ئۆڵۆمپیادی پاریس :

گۆڵپارێزان: حوسێن حەسەن، کەمیل سەعدی ، حەسەن عەباس.

هێلی بەرگری: کەڕاڕ سەعد ، زەید تەحسین ، یوسف ئیمام ، مستەفا سەعدون ، ئەحمەد مەکەنزی ، حوسێن عامر ، سەعد ناتق ، حوسێن عەلی.

هێلی ناوەڕاست : کەڕاڕ محەمەد ، ئیبراهیم بایش ، نیهاد محەمەد ، عەلی جاسم ، یوسف ئەمین ، مونتەزڕ عەبدولئەمیر ، بڵند ئازاد ، مونتەزڕ محەمەد .

هێرشبەر : ئەیمەن حوسێن ، حوسێن عەبدوڵا ، رەزا فازڵ.

هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق لە ئۆڵۆمپیادی پاریس لە کۆمەڵەی دووەم  لەگەڵ هەریەک لە هەڵبژاردەکانی ئەرژەنتین و ئۆکڕانیا و مەغریب یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button