ئیسپانیائینگلتەراگرنگترین

بەهرەیەکی نوێ بارسێلۆنا جێدەهێڵێت و دەچێتە پرێمه‌رلیگ

Yariga App

یاریگا –

یانەکانی ئەوروپا ركابه‌ری له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی به‌هره‌مه‌ندێكی بارسێلۆنا ده‌كه‌ن و لە پێشەنگی ئەو یانانەش چێڵسییە ده‌یه‌وێت، مارک گیۆ بباته‌ ریزه‌كانی.

فابریزۆ رۆمانۆ، شاره‌زا له‌ بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له‌ پلاتفۆرمی ئێكس بڵاویكردۆته‌وه‌، چه‌ند رۆژێكه‌ یانه‌ی چێلسی گرنگی به‌ یاریزانه‌ لاوه‌ به‌هره‌مه‌نده‌كه‌ی بارسێلۆنا ده‌دات، هەروەها گفتوگۆ لەگەڵ گیو و بریکارەکەیدا كراوه‌، بەگوێرەی قسه‌كانی رۆمانۆش بێت یاریزانه‌كه‌ بەجۆش و خرۆشەوە ده‌یه‌وێت له‌ پڕۆژەكه‌ی چێلسی به‌شدار بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، گیو ده‌یه‌وێت پێش ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێ بارسێلۆنا جێبهێلێت و په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی چێلسی بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تایی وه‌رز، له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ به‌شداربێت له‌ژێر سەرپەرشتی ئەنزۆ مارێسکای راهێنەری نوێ، ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی نوێ بكات.

رۆژنامه‌كانی ئیسپانیاش ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن، چێڵسی پەیوەندی بە بارسێلۆنا كردووه‌، خواستی خۆیان بۆ شكاندنی سزای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه‌ نیشانداوه.

گیو تەمەنی تەنها 18 ساڵە و تا 30ی حوزەیرانی 2025 گرێبەستی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا هه‌یه‌، وەرزی رابردووش لەگەڵ تیپی یەکەم بەشداری حه‌فت یاریی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button