ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پلانەکانی بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی نیکۆ ویڵیامس چین؟

لاپۆرتا سێ پلانی ئامادەکردووە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا ئامادەیە یاریزانێک و بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی نیکۆ ویڵیامس بداتە ئاتلێتیک بیلباو.

رۆژنامەی سپۆرت ئاشکرایدەکات، بارسێلۆنا ئامادەکاری تەواوی بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی فەرمی بە ئاتلێتیک بیلباو کردووە. بە گوێرەی رۆژنامەکە بێت، بارسا ئینیگۆ مارتینێز و بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ دەخاتە بەردەمی یانە باسکییەکە.

یانە کاتالونییەکە دەمێکە چاوی بڕیوەتە ئەستێرە ئیسپانییەکە و دەیەوێت بیکاتە گرێبەستێکی گەورەی ئەم هاوینە.

دوای ئاستە بەرزەکەی لامین یامال و ویڵیامس لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یۆرۆی 2024، لاپۆرتا تەواو گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی، یامال و نیکۆ دەتوانن تیمەکەی ببەنە ئاستێکی دیکە.

رۆژنامەکە نووسیویەتی

لە ئۆفەری یەکەمدا، بارسێلۆنا دەیەوێت کەمترین پارەی کاش بداتە بیلباو، بۆیە مارتینێزی تێهەڵکێشی ئۆفەرەکە کردووە. ئەگەر ئۆفەرەکە رەتکرایەوە، بارسا پلانی دووەمیشی داڕێشتووە و ئەوکاتە ئۆفەرەکە بۆ بڕی 55 ملیۆن یۆرۆ بەرزدەکاتەوە. بارسا پارەکە بە دوو قیست دەداتە بیلباو. 30 ملیۆن یۆرۆ وەک پارەی سەرەتایی و دواتر بڕی 25 ملیۆن یۆرۆی دیکە دەگوازێتەوە سەر هەژمارەکانی بیلباو. 10 ملیۆن یۆرۆش وەک پاداشتی بردنەوەی نازناوەکان دادەندرێت.

مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ویڵیامس لە ئاتلێتیک بیلباو بریتییە لە 58 ملیۆن یۆرۆ، بۆیە لە ئەگەری رەتکردنەوەی هەردوو ئۆفەرە پێشنیازکراوەکانی بارسا، رەنگە لاپۆرتا ناچاربێت، ئۆفەرەکە بۆ 65 ملیۆن یۆرۆ و مارتینێز زیاد بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button